شەڕ لە قامشلۆ بەردەوامە
K24 - هه‌ولێر:
شەڕ لە قامشلۆی رۆژئاوای کوردستان لە نێوان ئاسایش و گرووپە چەکدارەکانی سەر بە حکومەتی سووریا بەردەوامە.
پەیامنێری کوردستان24 له قامشلۆ رایگەیاند، شەڕی نێوان ئاسایش و گرووپە چەکدارەکان تاوەکو ئێستا لە گەڕەکی تەی به‌رده‌وامه و ئاسایش شەقامی سەرەکی گەڕەکەکەی کۆنتڕۆڵ کردووە.
ئاسایش لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، هێزەکانی سەر بە حکومەتی سووریا هەوڵی تێکدانی ئارامی لە قامشلۆ دەدەن و گیانلەدەستدانی ئەندامێکی ئاسایشیشیان پشتڕاست کردەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، زیاتر لە (5) چەکداری بەرگری نیشتمانی سووریاش کوژراون.
گەڕەکی تەی ده‌كه‌وێته باشووری قامشلۆ، زۆربه‌ی دانیشتووانی ئه‌و گه‌ڕه‌كه عه‌ره‌بن و له لایه‌نگرانی رژێمی سووریا‌ن، گه‌ڕه‌كه‌كه هێزه‌كانی به‌رگری نیشتمانی سه‌ر به رژێمی سووریای لێیه.
د.ی