پەرلەمان پێشنیاز دەکات بۆ (3) ساڵی ئایندە پشت بە بودجەی 2021 ببەسترێت
K24 - ههولێر:
لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرای كرد، پێشنیازێکیان کردووە بۆ ئەوەی بۆ (3) ساڵی ئایندە پشت بە یاسای بودجەی (2021) ببەستن، لهبهر ئهوهی پێشبینی دهكرێت بههۆی ههڵبژاردنی پێشوهختهوه بودجهی (2022) دوابكهوێت.
هەردوو وەزارەتی دارایی و پلاندانانیش پلانی کارەکانیان داڕشتووە بۆ ئەوەی بە خێرایی بودجەی (2021) جێبەجێ بکەن و پڕۆژەکان بخەنەگەڕ.
محەمەد شەبەکی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژهی بهوه كرد، ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ و پەسەندکردنی ئەنجامەکانی، کە پێکهێنانی حکومەت تاوەکو مانگی نیسان یان حوزەیرانی ساڵی داهاتوو درێژە دەکێشێت، دهبێته هۆی ئهوهی پەسەندکردنی بودجەی (2022) درەنگ بکەوێت، کە لە ئەنجامدا کاریگەری لەسەر خەرجییەکان دەبێت.
شەبەکی ئاماژهی بهوهش كرد، (3) پێشنیاز هەن بۆ بودجەی ساڵی داهاتوو، یەکەمیان پشتبەستنە بە داتا و خەمڵاندنەکانی بودجەی (2021) بۆ (2022)، دووەم پێشنیاز ئەوەیە، بودجەی ئەمساڵ بکرێتە بنەمایەکی کارکردن بۆ (3) ساڵی داهاتوو، کە زۆرینەی پەرلەمانتار و لایەنە سیاسییەکان پشتیوانی دەكهن، هەروەها سێیەم پێشنیازیش پەیڕەوکردنی یاسای کارگێڕیی یەك لەسەر دوازدەیە، کە ساڵی داهاتوو لە ئەگەری نەبوونی یاسای بودجەدا پەیڕەو بکرێت.
د.ی