كەشناسی: پلەی گەرما دادەبەزێت
K24 – ھەولێر
بەگوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی لە سبەی پێنجشەممەوە پلەی گەرما لە ھەرێمی كوردستان دادەبەزێت.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمانی ناوچەكانی ھەرێمی كوردستان نیمچە ھەور دەبێت و بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 37 پلە دەبێت.
لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی پێنجشەممە ئاسمان نیمچە ھەور دەبێت و پلەی گەرما روو لە دابەزین دەكات. لە ھەولێر بەرزترین پلە 34 دەبێت.