مه‌سرور بارزانی په‌یامێك ئاراسته‌ی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جارێكی دیكه له په‌یامێكدا داوای له خه‌ڵكی كوردستان كرد، خۆیان له په‌تای كۆرۆنا بپارێزن و پێكوته‌ی ڤایرۆسه‌كه وه‌ربگرن.
سه‌رۆكی حكومه‌ت، له رێی هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، نووسیویه‌تی: "په‌تای کۆرۆنا هێشتا هەڕەشەیەکی جدییە، پێویستە به‌رده‌وامبین له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی".
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: "تکایە ماسک ببه‌ستن، پابەندبن بە ڕێنماییە ته‌ندروستییه‌كان و ڤاكسین وه‌ربگرن".
له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌رنجی هاووڵاتیانی بۆ لای به‌سته‌ری خۆتۆماركردنی ئه‌لیكترۆنی بۆ وه‌رگرتنی پێكوته‌ی كۆرۆنا راكێشاوه و نووسیویه‌تی: "خۆتان تۆمار بكه‌ن بۆ ڤاكسین" و به‌سته‌ری خۆتۆماركردنی داناوه.
به‌سته‌ری خۆتۆماركردن: gov.krd