چه‌ند پارچه‌یه‌كی فڕۆكه تێكشكاوه میسرییه‌كه دۆزرانه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
سوپای میسری ئاشکرایکرد، چه‌ند پارچەیه‌كی فڕۆکە تێكشكاوه میسڕییەکەی لە نزیك شاری ئەسکەندەریەی ئه‌و وڵاته دۆزییەوە.
لە بەیاننامەیەکدا، جەنەڕاڵ مەحەمەد سەمیر، گوتەبێژی سوپای میسر رایگەیاند، تیمی گەڕۆکی سوپاکەیان، بەشدارن لە گەڕان بەدوای کەلوپەل و پارچەی فڕۆکە تێكشكاوه‌كه‌ی میسر و چه‌ند پارچەیه‌كی تێكشكاوی فڕۆکەکەیان لە باکووری شاری ئەسکەندەریە دۆزیوەتەوە.
ئەو جەنەڕاڵە ئەوەشی ئاشکرا کردووە، چەندین جانتا و کەلوپەلی سەرنشینەکانی نێو فڕۆکەکە دۆزراونەتەوە.
فڕۆکەیه‌كی ھێڵی ئاسمانی میسری، بەرەبەیانی پێنجشەممە دوای هه‌ڵفڕینی لە فڕۆکەخانەی شارل دیگۆل، له پاریس بۆ قاھیرە، لەنیوەی رێگا، دیار نامێنێت و تا ئێستاش چەندین تیمی گه‌ڕۆکی سوپاکانی ئەمریکا، فەرەنسی، یۆنانی و میسری سەرقاڵی گەڕانن بەدوای پاشماوەی ئەو فڕۆکەیە.