لە ناحیەی حاجیاوا گەنجێک درایە بەر دەستڕێژی گوللـە
پۆلیسی راپەڕین بڵاویکردەوە، کەمێک پێش ئێستا لە ناحیەی حاجیاوای سەر بە قەزای رانیە، گەنجێکی تەمەن 33 ساڵ درایە بەر دەستڕێژی گوللـە و دەست بەجێ گیانی لە دەست دا.
بەگوێرەی زانیارەکانی کورستان24، گەنجەکە ناوی سەرهەنگ خاڵەندە و خێزاندارە و خاوەنی دوو منداڵە. سەرهەنگ خاوەنی ئارایشتگای خانمان بووە و تاوەکو ئێستا هۆکاری کوشتنەکەی نەزانراوە.