پۆلیسی ئەمەریکا ڤیدیۆی ساتی کوشتنی کچە هەرزەکارێک بڵاودەکاتەوە

کوشتنی کچە هەرزەکارێک لە لایەن پۆلیس ناڕەزایی لێکەوتووەتەوە

K24- هەولێر:

دوای بەرزبوونەوەی دەنگی ناڕەزایی هاووڵاتیان، پۆلیسی کۆڵمبەس لە ویلایەتی ئۆهایۆ، ڤیدیۆی کوشتنی کچە هەرزەکارێک لە لایەن پۆلیسەوە بڵاودەکاتەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوی پۆلیس، ماخیا بریانتی تەمەن 16 ساڵ، کچە کوژراوەکە، بە چەقۆ هێرشی کردووەتە سەر خانمێکی دیکە، بۆیە تەقەی لێکراوە و کوژراوە.

هەروەها پۆلیس ئاماژەی بەوەکردووە، لە لایەن خانمێک پەیوەندیان پێکراوە کە چەند کەسێک هەوڵی کوشتنیان دەدەن و داوای هاوکارییان کردووە.

بە گووتەی کەسوکاری کوژراوەکەش، ئەو کەسەی داوای هاوکاریی لە پۆلیس کردووە، ئەو کەسەیە کە کوژراوە. چەقۆشی بۆ بەرگریکردن لە خۆی پێبووە.

بەهۆی ئەوەی کوژراوەکە رەشپێست بوو، خۆپیشاندانی گروپی ''ژیانی رەشپێستەکانیش گرنگە'' دەستیپێکردووە. پۆلیسیش لە لێکۆڵینەوە بەردەوامە.

کوشتنی رەشپێستەکان بە دەستی پۆلیس دیاردەیەکی لە مێژینەیە لە ئەمەریکا، رۆژی سێشەممەی رابردوو، دادگا تاوانی کوشتنی بە سەر سێ پۆلیس لەسەر کوشتنی جۆرج فلۆید ساخکردەوە، کە ئەو رووداوە ناڕەزایی و خۆپیشاندانی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.

تەواوی ڤیدیۆی رووداوی کوشتنەکە بە کامێرای ئەو پۆلیسەی کچەکە دەکوژێت:ف