پيلاندانه‌ری په‌لاماره‌كانی پاریس دادگایی ده‌كرێت
K24 - هه‌ولێر:
تۆمەتباری سەرەکی زنجیرە ھێرشەکانی ساڵی رابردووی شاری پاریس دادگایی دەکرێت.
چاوەڕێ دەکرێت پاش نیوەۆڕی ئەمڕۆ ھەینی، سەڵاح عەبدولسەلام، تۆمەتباری سەرەکی ھێرشەکانی پاریس و سەرۆکی شانەى نووستووی رێکخراوی داعش لە ئەوروپا، دادگایی بکرێت ئەمەش یەکەم دانیشتنی دادگایی‌کردنی ئەو تۆمەتبارە بێت لەدوای دەستگیرکردنی لەمانگی ئازاری رابردوو.
پێشتر سه‌ڵاح عه‌بدولسه‌لام، له‌لایه‌ن پۆلیسی به‌لجیكاوه له ناوچه‌ی مۆلینبێكی نزیك برۆكسڵی پایته‌خت ده‌ستگیركرد و دواتریش له‌سه‌ر داوای فه‌ڕه‌نسا، ئه‌و تۆمه‌تبار، راده‌ستی پۆلیسی ئه‌و وڵاته كرایه‌وه.
بەرەبەیانی رۆژی ھەینی، عەبدولسەلام لە گرتووخانەیەکی نزیك شاری پاریس، گواسترایەوە بۆ دادگای شاری پاریس، بەمەبەستی دەستپێکردنی لێکۆڵینەوە لەو داواکراوە کە بە پیلاندارێژەری سەرەکی زنجیرە ھێرشەکەی شاری پاریس دادەنرێت کە بووە ھۆی کوشتنی زیاتر لە 130 کەس و مانگی ئاداری رابردوو لەشاری بڕۆکسلی بەلجیکا دەستگیر کرا.