رێوشوێنەکان بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاڵوگۆڕی دینار بەرامبەر دۆلار دەخرێتەڕوو

مەزهەر محەمەد: کۆنترۆڵکردنی بەهای دینار لە ئەستۆی بانکی ناوەندییە
دیناری عێراقی و دۆلار
دیناری عێراقی و دۆلار

K24 - ھەولێر

راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق، رێکارەکانی کۆنترۆڵکردنی ئاڵوگۆڕێ دراو لە لایەن بانکی ناوەندییەوە خستەڕوو.

مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیران لە لێدەوانێكی رۆژنامەوانیدا ئاشكرای كرد، بانکی ناوەندی بۆ کڕین و فرۆشتنی دراوی بیانی ئامرازێکە بۆ سەقامگیری ئاڵوگۆڕی دراو و جێگیرکردنی لە مامەڵەکانی رۆژانە، کە بڕە پارەیەکی کاش دەخاتە بازاڕ و مامەڵەی پێوەدەکرێت.

گوتیشی "ئاڵوگۆڕی دراوی بیانی لە بازاڕەکان پەیوەستە بە مامەڵەکردنی دینار بەرامبەر دراوەکانی دیکە، ئەوەش لە دەسەڵاتی بانکی ناوەندی دایە، چونکە هەر خۆشی دەسەڵاتی نەختینەیی هەیە و بەرپرسە لە چاپکردنی دینار بۆیە لە ئەستۆی خۆیەتی پارێزگاری لە دراوەکەی بکات".

راوێژكاری كازمی، راشیگەیاند "لە ئەستۆی بانکی ناوەندییە بە ئەرکی خۆی هەستێت و کۆنترۆڵی ئاڵوگۆڕی نەختینەی دینار بەرامبەر دراوەکانی دیکە بکات، هەروەها رێگری بکات لە دەرچوونی ئەو کاشە و بەهاکەی لە بازاڕدا سەقامگیر بێت".