کێشه‌ی ڤاکسین له کوردستاندا
کێشه‌ی ڤاکسین له کوردستاندا هاوشێوه‌ی سه‌ره‌تای کێشه‌ی نه‌خۆشیی کۆرۆنایه، چونکه ڤاکسینیش وه‌ک نه‌خۆشیی کۆرۆنا دهسیاسێنرێت. به سیاسییکردنی ڤاکسین ئامانجی به‌شێک له سیاسییه‌کانه. هه‌ڵکه‌وته و ڕێککه‌وتنی ڤاکسین له مانگی ڕه‌مه‌زاندا بۆ به‌شێک له سیاسییه‌کان وه‌ک به‌ردێک وه‌هایه، که دوو چۆله‌که‌ی پێ بکووژن. له‌لایه‌ک خه‌ریکیی به ئایینییکردنی ته‌واوی کۆمه‌ڵگان، به‌تایبه‌ت ئه‌و سیاسییانه‌ی، که له سه‌ره‌تای حه‌فتاکاندا چه‌پی عه‌یاره بیست و چوار بوون و ئێستاش ئیخوانێکی نموونه‌یین و له‌لایه‌کی تریش خه‌ریکی به سیاسییکردنی ڤاکسینن.
ڤاکسینی پفیتسه‌ر (Pfizer)، که مارکه‌یه‌کی ئه‌ڵمانییه و به ئینگلیزیی پێیده‌ڵێن پفایزه‌ر، یه‌کێکه له ڤاکسینه سه‌رکه‌وتووه‌کان و له سه‌ره‌تادا ئه‌وه‌نده‌ی لێبه‌رهه‌مهات، که به‌شی به‌شێکی که‌می وڵاتانی کرد. هه‌ر وڵاته و به‌پێی یاسای ته‌ندروستیی خۆی، ئه‌و به‌شه‌ی، که به‌ریکه‌وت به‌سه‌ر هاووڵاتییانیدا دابه‌شیکرد. ئه‌م به‌شه به‌سه‌ر پیره‌کان و ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشیی کووشنده‌یان هه‌یه دابه‌شکرا و دواجار ئه‌وه‌ی، که مایه‌وه بۆ کارمه‌ندانی ته‌ندروستیی بوو.
ئه‌وه‌ی، که مایه‌وه به واتای چیی دێت؟ واتا کاتێک به‌شێک ڤاکسین بۆ به‌شێک له پیره‌کان له شوێنێک ته‌رخان ده‌کرێت و پیره‌کان وه‌ریده‌گرن، ئه‌وه‌ی که له‌وان ده‌مێنێته‌وه دابه‌شیده‌که‌ن به‌سه‌ر کارمه‌ندانی ته‌ندروستییدا. ئه‌م به‌شه بۆ نموونه له ماڵی به‌ته‌نگه‌وه‌چوونی به‌ساڵاچواندا، له نه‌خۆشخانه‌کاندا، ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی خه‌وێنراوی درێژخایه‌نن. بۆ ئه‌و پیرانه‌ی، که له ماڵه‌وه هاوکاریی به‌ته‌نگه‌وه‌چوون وه‌رده‌گرن ...هتد. واتا کاتێک له‌م پیرانه ده‌مێنێته‌وه ده‌درێت به کارمه‌ندانی ته‌ندروستیی. ئه‌ڵمانیا به‌شێکی زۆری پفیتسهری به‌رکه‌وتووه، لێ له ئه‌ڵمانیا خه‌ڵکیی نایانه‌وێت ڤاکسین وه‌ربگرن، چونکه خاوه‌نی چه‌نده‌ها تیۆریی سه‌یروسه‌مه‌ره‌ن، وه‌ک بۆ نموونه له ڕێگای ڤاکسینه‌وه ته‌مه‌نی ژیانت کورت ده‌کرێته‌وه و دوای چه‌ند ساڵێک ده‌مریت، له ڕێگای ڤاکسینه‌وه حکومه‌ت به‌رده‌وام چاودێرییت ده‌کات و ده‌زانێت له کوێیت، چیده‌که‌یت، چیدهخۆیت، چیده‌ڵێیت ...هتد. کورت و پووخت ڤاکسین به‌شێکی زۆری خه‌ڵکیی تووشی پارانۆید کردووه. لێ هه‌مانکات ڤاکسینی ئاسترازێنهکاش (Astra Zeneca) به‌کاردێت، لێ هه‌مانشێوه که‌م که‌س له خۆیانی ده‌ده‌ن.
من خۆم کارمه‌ندی ته‌ندروستییم و له‌و شوێنه‌ی، که کاری لێده‌که‌م، ڤاکسینی پفیتسه‌ر به‌شی نه‌کردین و به‌شێکی زۆرمان به‌رمان نه‌که‌وت، پاشان ڤاکسینی ئاسترازێنه‌کا هات، من یه‌کێکم له‌و کارمه‌ندانه‌ی له خۆم نه‌دا، لێ هاوڕێکانی کارم هه‌موو وه‌ریانگرت. که‌س زۆرت لێ‌ناکات، که ڤاکسین وه‌ربگریت، ڤاکسین وه‌رگرتن ئازادانه‌یه. من له وڵاتی دانمارک ده‌ژییم و لێره ئاسترازێنه‌کا ڕاگیراوه و چیتر به‌کارنایه‌ت. هۆکاره‌که‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ لێکه‌وتنه‌وه‌ی نه‌خۆشیی و مردن، لێ به ڕێژه‌یه‌کی که‌م نه‌ک زۆر. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ڤاکسینه‌که ڕاگیرا.
بۆچیی به‌شێک له سیاسییه‌کانی کوردستان و پزیشکان زۆر له سه‌رۆک وه‌زیران و سه‌رۆکی هه‌رێم ده‌که‌ن، که بێنه سه‌ر تێلێڤیزیۆن و ڤاکسینی ئاسترازێنه‌کا له خۆیان بده‌ن هه‌تاوه‌کوو ترس و دڵه‌ڕاوکێی هاووڵاتییان که‌م بکه‌نه‌وه؟ وه‌ڵام، چونکه ئه‌م بانگه‌شه‌یه بۆ ئاسترازێنه‌کا، بانگه‌شه‌یه‌کی ڕێکلامییه بۆ بۆ مێدیسینهکه. سه‌رۆکی هه‌رێم و سه‌رۆکی حکومه‌تیش هه‌مانشێوه وه‌ک هه‌موان هاووڵاتیین و پێویسته ئه‌وانیش ئه‌و ئازادییه‌یان هه‌بێت، که هاووڵاتییان هه‌یانه. واتا سه‌رۆکی حکومه‌ت و سه‌رۆکی هه‌رێم پێویسته کاتێک بێنه سه‌ر تێلێڤیزیۆن خۆیان بکووتن، ئه‌گه‌ر هاتوو خۆیان ئازادانه ویستیان ڤاکسینی ئاسترازێنه‌کا وه‌ربگرن.
بۆچیی ئاسترازێنه‌کا له دانمارک ڕاگیرا؟ وه‌ڵام، چونکه:
1. به‌شێک له‌و هاووڵاتییانه‌ی، که خۆیان نه‌خۆشیی تری درێژخایانیان هه‌بوو، بۆ نموونه (شه‌کره‌ی یه‌ک و دوو و وه‌رگرتنی ئینسولینێکی زۆر، نه‌خۆشیی درێژخایانی سییه‌کان ” chronic obstructive pulmonary disease”،) تووشی لێکه‌وتنه‌وه‌ی نه‌خۆشیی تر بوون، وه‌ک جه‌ڵته‌ی دڵ و مێشک.
2. به‌شێک له‌و هاووڵاتییانه‌ی، که خۆیان پێشتر جارێک تووشی جه‌ڵته‌ی دڵ و مێشک بوون و له‌گه‌ڵ
3. به‌شێک له‌و هاووڵاتییانه‌ی، که کێشه‌ی به‌رزه‌په‌ستانی خوێنیان هه‌یه، له‌گه‌ڵ وه‌رگرتنی ڤاکسینی ئاسترازێنهکادا تووشی جه‌ڵته‌ی دڵ بوون و به‌شێکیان مردن و به‌شێکی تریان هاندیکاپ بوون.
به‌شێکی زۆریش له‌گه‌ڵ ڤاکسینه‌که‌دا ژیان و تووشی هیچ لێکه‌وته‌وه‌یه‌کی ته‌ندروستیی نه‌بوون. ته‌واوی هاوڕێکانی سه‌ر کاری من، هیچیان تووشی لێکه‌وتنه‌وه‌ی ته‌ندروستیی نه‌بوون. هه‌موویان ته‌ندروستییان باشه و کارده‌که‌ن.
له سه‌ره‌تای ساڵی دووهه‌زاردا، کۆمه‌ڵێک به‌ڵگه له ئه‌مێریکا و ئه‌وروپادا بڵاوبۆوه، له‌سه‌ر ئه‌و پزیشک و پرۆفێسۆرانهی، که له په‌نجاکان و شه‌سته‌کانی سه‌ده‌ی بیستدا له ڕێگای که‌ناڵه‌کانی تێلێڤیزیۆنه‌وه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان ده‌کرد، که جگه‌ره‌کێشان هیچ زیانێکی بۆ ته‌ندروستیی مرۆڤ نییه. به‌ڵگه‌کان ده‌یسه‌لمێنن، که ئه‌م پرۆفێسۆر و پزیشکانه به وه‌رگرتنی بڕێکی که‌می پاره، ئه‌م ڕێکلامانهیان کردووه. ڕێکلام بۆ مێدیسین هێنده‌ی له‌لای پزیشکان ده‌کرێت هێنده له میدیادا ناکرێت، چونکه یاسا ڕێگا له‌وه ده‌گرێت، که ڕێکلام بۆ مێدیسینێک به باشتریین و بۆ یه‌کێکی تر به خراپتریین بکه‌یت. یاسا سنوری بۆ ڕێکلام بۆ مێدیسین داناوه. به‌ڵام ڕێگا پێدراوه، که ڕێکلام بۆ مێدیسینێک بکه‌یت، که له ئازارێک ڕزگارت ده‌کات، بۆ نموونه وه‌ک ئاسپرین بۆ سه‌رئێشه. لێ تا ئێستا نه‌ماندیوه، که ڕێکلام بۆ مێدیسینێک بکرێت، که له نه‌خۆشیی کانسه‌ر بتپارێزێت.
ڤاکسینی کۆرۆنا ڤاکسینێک نییه، هه‌ر ته‌نها جارێک له خۆتی بده‌یت، به‌ڵکوو پلانه‌که وه‌هایه، که ئه‌گه‌ر هه‌یه، که ئه‌گه‌ر ساڵی جارێک نه‌بێت، ئه‌وا دوو ساڵ جارێک ده‌بێت ڤاکسین وه‌ربگرین. ئینفلۆنزای نۆرماڵیش ده‌توانێت هاوشێوه‌ی کۆرۆنا کووشنده بێت و کووشندهشه. هه‌ربۆیه هاووڵاتییانی ته‌مه‌ن سه‌رو په‌نجا ساڵ پێویسته ساڵانه له خۆیان بده‌ن. پاک و خاوێنیی ڕه‌گی گه‌وره‌ی خۆپاراستنه دژ به نه‌ک کۆرۆنا، به‌ڵکوو کۆمه‌ڵێک نه‌خۆشیی تریش. خاوێن ڕاگرتنی جه‌سته، ماڵ، گه‌ڕه‌ک و شار. خاوێن خواردن، خاوێن ڕاگرتنی چێشخانه‌کان، فرۆشیاره‌کان و دوورکه‌وتنه‌وه له خواردنی فرۆشگا جوڵێنه‌ره کراوه‌کان، واتا خواردنی سه‌ر عه‌ره‌بانه‌کان. ماوه‌ته‌وه بڵێم، خاوێنبه و ته‌ندروست بژیی.
روونکردنەوەیەکی پێویست
بۆ ئه‌و خوێنه‌ره به‌ڕێزانه‌ی، که گرفتیان له‌گه‌ڵ تێگه‌یشتنی ناوی پفیتسهردا هه‌یه و به کۆمپانیایه‌کی ئه‌مێریکیی ده‌زانن. ئه‌م روونکردنه‌وه‌یه، هی ئه‌وه نه‌بوو، که من له وتاره‌که‌دا (کێشه‌ی ڤاکسین له کوردستاندا) به‌کاریبهێنم، چونکه هه‌م باسه‌که‌ی درێژ ده‌کرده‌وه و هه‌میش که‌مێک له باسه‌که ده‌رده‌چووم، لێ ئێستا به کۆمێنتێک به پێویستی ده‌زانم، به خوێنه‌رانی ئازیزی بگه‌یه‌نم.
سه‌ره‌تا با له زمانه‌وه ده‌ستپێبکه‌ین. هه‌ردوو پیتی (پ ئێف)، (PF) له زمانی ئه‌ڵمانییدا که به‌دوای یه‌کدا دێن هه‌ردووکیان ده‌خوێنرێنه‌وه وه‌ک پف. لێ له ئیگلیزییدا ته‌نها ئێف. نووکته‌یه‌ک له کۆمه‌ڵگای ئه‌ڵمانییدا هه‌یه، که به قسه‌کردنی خه‌ڵکانێکی ئه‌ڵمان ده‌ڵێن، دینگڵیش، ئه‌مه‌ش به واتای ئه‌وه‌ی، که قسه‌کردنیان نیوه‌ی ئینگلیزییه و نیوه‌که‌ی تریش ئه‌ڵمانیی. هه‌ربۆیه به‌شێک له ئه‌ڵمان ناڵێن پفیتسه‌ر، به‌ڵکوو ده‌ڵێن پفایزه‌ر. ئه‌مانه‌ش ئه‌و پۆلێنهن، که یان له ئه‌مێریکا ده‌ژیین یان له ئه‌مێریکا ژیاون یان لاسایی ژیانێکی ئه‌مێریکایی ده‌که‌نه‌وه. پفیتسه‌ر (Pfizer) ناوێکی ئه‌ڵمانییه. پاشناوێکی ئه‌ڵمانییه. هه‌روه‌کوو چلۆن له کورددا که‌سێک خاوه‌نی پاشناوه نه‌ک ناوی باوک. وه‌کوو نێچیرڤان بارزانیی، جه‌لال تاڵه‌بانیی، شێرکۆ بێکه‌س، وه‌لی دێوانه ....هتد. پیتی زێت (Z) له زمانی ئینگلیزییدا زێته، لێ له ئه‌ڵمانییدا (Z) به ت‌س ده‌خوێنرێته‌وه، هه‌ربۆیه (Pfizer) ده‌بێت به پفیتسه‌ر. هه‌روه‌کوو چلۆن ئاوتۆمۆبیلی فاوڤی (VW)، که کورتکراوه‌ی ناوی (فۆڵکسڤاگن)ه و مارکه‌یه‌کی ئه‌ڵمانییه، له ئه‌مێریکادا و له زۆر شوێنی تری جیهانیش ناوی به ڤۆڵکسواگن رۆیشتووه. پفیتسهریش هه‌مانشێوه. فۆڵک به واتای گه‌ل و ڤاگنیش به واتای عه‌ره‌بانه، ئه‌مه‌ش ده‌بێته عه‌ره‌بانه‌ی گه‌ل ئاوتۆمۆبیلی گه‌ل (Volkswagen). پیتی ڤی (V) له زمانی ئه‌ڵمانییدا به فاو ده‌خوێنرێته‌وه و ده‌بڵ ڤیش (W) به ڤی. ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی لێکه‌وتنه‌وه‌ی کێشه بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی، که به پیتی ئینگلیزی ناو و وشه ئه‌ڵمانییه‌کان ده‌خوێننه‌وه. هه‌روه‌کوو چلۆن به‌شێکی گه‌وره‌ی نووسه‌ری کورد به نیچه (Nietzsche) ده‌ڵێ، نیتشه یاخوود به هاینڕیش هاینه (Heinrich Heine) ده‌ڵێن، ههنریش هاینه.
چیرۆکی پفیتسه‌ر:
پفیتسه‌ر کۆمپانیایه‌کی زه‌به‌لاحی به‌رهه‌مهێنانی مێدیسینه، کۆمپانیایه‌کی پیشه‌سازیی فارمایه، که چه‌قه‌که‌ی له شاری نیۆرکی ئهمێریکادایه. سێهه‌میین گه‌وره کۆمپانیایه له‌دوای رۆشه و نۆرڤارتیس. له کولتووری ئه‌وروپییدا به‌شێکی زۆری هاووڵاتییان خاوه‌نی دوو ناون. هۆکاری ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ رێکنه‌که‌وتنی دایک و باوک له‌سه‌ر ناو. هه‌ربۆیه ئه‌و ناوه‌ی، که دایک هه‌ڵیده‌بژێرێت و ئه‌و ناوه‌شی، که باوک هه‌ڵیده‌بژێرێت هه‌ردووکیان له منداڵه‌که ده‌نرێن. چاڕڵس پفیتسه‌ر خاوه‌نی ناوی دووههمیشه، که (کاڕڵ)ه. کاڕڵ له ساڵی 1824 له شاری لودڤیگسبورگ له ئه‌ڵمانیا له‌دایک ده‌بێت. کاڕڵ پسپۆرێکی بواری کیمیا ده‌بێت، وه‌ک کیمیکهرێک له‌گه‌ڵ چاڕڵسی ئامۆزایدا له ساڵی 1849دا له نیۆرک یه‌که‌مین کۆمپانیای به‌رهه‌مهێنانی مێدیسین، به ناوی پاشناوهکهیانهوه، که (پفیتسه‌ر)یه داده‌مه‌زرێنن. کورت و پووخت کۆمپانیای پفیتسه‌ر هیچ خاوه‌ندارێتییه‌ک و ده‌ستێکی ئه‌مێریکیی تێدا نییه، ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت له نیشتیمانی ئه‌واندا دامه‌زراوه. نووکته‌یه‌ک لێره‌دا بۆ باسێکی ئاوها، که له نیشتیمانی ئێمه‌دا له باشووری کوردستاندا روویداوه به نموونه ده‌هێنمه‌وه.
له کۆتایی هه‌شتاکانی سه‌ده‌ی رابوورددا، رژێمی به‌عس کۆمه‌ڵێک ئاوتۆمۆبیلی نوێی بۆ ئێراق هاورده کرد، که ناونرابوو به‌ڕازیلیی. له راستییدا ئه‌م به‌ڕازیلییه فۆڵکسڤاگن (Volkswagen) بوو، لێ چونکه له کۆمپانیایه‌کی فۆڵکسڤاگن له به‌ڕازیل به‌رهه‌مهاتبوو هیچ که‌س به فۆڵکسڤاگن ناویان نه‌ده‌برد، هه‌ر پێیانده‌گووت به‌ڕازیلیی. ئێستاش خه‌ڵک ئازاده، چلۆن ئه‌م ڤاکسینه ناوده‌نێت، پێیده‌ڵێت پفیتسه‌ر یاخوود فایزه‌ر. لێ ئه‌مه‌ش به واتای ئه‌وه نییه، که ناوێک راستیی بوونێک بشێوێنێت.