ژماره‌یه‌ك بابه‌ت له پرۆگرامی خوێندنی پۆلی 12ی ئاماده‌یی و پیشه‌یی بۆ تاقیكردنه‌وه‌كان هه‌ڵپه‌سێردران

K24- هه‌ولێر:
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه واژووی دكتۆر ئاڵان حه‌مه سه‌عید، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی به‌سه‌ره‌وه‌یه، جه‌خت له‌وه كراوه‌ته‌وه، كه ژماره‌یه‌ك بابه‌ت له پرۆگرامی خوێندنی وه‌رزی دووه‌م بۆ قوتابیانی قۆناغی 12ی ئاماده‌یی و سه‌رجه‌م به‌شه پیشه‌ییه‌كان بۆ ساڵی خوێندنی 2020-2021 هه‌ڵپه‌سێردراون.
له به‌یاننامه‌كه‌دا كه ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كانی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك، هه‌ڵه‌به‌جه و گه‌رمیان كراوه، هاتووه: "سه‌باره‌ت به هه‌ڵپه‌ساردنی به‌شێك له بابه‌تی پرۆگرامه‌كانی خوێندنی وه‌رزی دووه‌می قۆناغی 12ی ئاماده‌یی به هه‌موو به‌شه‌كانییه‌وه، بۆ ساڵی خوێندنی (2020-2021)، به‌گویره‌ی خشته‌ی هاوپێچكراو كاری پێویست ئه‌نجام بده‌ن".
بۆ زانینی ئه‌و بابه‌تانه‌ی له پرۆگرامی خویندنی قۆناغی 12ی ئاماده‌یی و پیشه‌ییه‌كان هه‌ڵپه‌سێردراون، كرته له‌سه‌ر ئه‌م لینكه‌ی خواره‌وه بكه: