ئوردن.. 16 تۆمهتباری ههوڵی كودهتاكه ئازاد كران
K24 – ههولێر:
ئەمڕۆ پێنجشەممە، دادگای ئوردن، 16 كەسی لەو 18 گیراوانە ئازاد كرد، كە بە تۆمەتی بەشداریكردن لە پیلانێك دژ بە سەقامگیری شانشین دهستگیركرابوو، بەڵام دوو كەسیش لە گومانلێكراوە سەرەكییەكانی ئهو پیلانه راگیراون.
كەناڵی شانشین و ئاژانسی بەترای تەلەڤزیۆنی رایگەیاند، بڕیارەكە لە بارەی گومانلێكراوان لە پرسی "تێكدانی ئاسایش و سەقامگیری لە ئوردن" لە سەر دوای شا عەبدوڵڵای دووەم ھاتە ئاراوە.
بەڵام داواكاری گشتی، حازم ئەلمهجالی گوتی: ھەردوو تۆمەتبار باسم عەوزوڵڵا، سەرۆكی پێشووی دیوانی شاھانە و شەریف حەسەن بن زەید، نێردەی پێشووی تایبەتی سعوودیە، ھەر بە راگیراوی دەمێننەوە.
ئەلمهجالی گوتی: "بۆیە ئەو دووە ئازاد نەكران بەھۆی رۆڵیان و ئاستی ھاندانیان كە جیایە لەگەڵ (16) تۆمەتبارەكانی دیكەی ئازادكراون. "
دیوانی شاھانە، لە شا عەبدوڵڵای گواستەوە، كەوا دوای ئازادكردنی ئەو "برایانە"ـی كردووه، و ئاماژهی بهوهداوه، كه ئهوان "بهلاڕێدا براوون و زوڵمیان لێكراوه و پهلكێشی ناو ئهو گێرهشێوێنییه كراوون"بۆ ئەوەی لە مانگی رەمەزان و لە نزیكترین كاتدا بگەڕێنەوە ناو خانەوادهكانیان.
دەزگا راگەیاندراوەكانی فەرمی گوتیان: شا عەبدوڵلا ئەم ھەنگاوەی گرتووەتەبەر دوای ئەوەی لە لایەن كەسایەتییە سەرەكییەكان لە گشت ئوردن فشاریان خستەسەر و داوایان لێكردن لێبوردەیی بنوێنێت.
پێشتر كاتێك ھەواڵی پیلانگێڕییەكە لەم مانگە بڵاوبوویەوە، برای شا عەبدوڵڵا، شازادە حەمزە یەكێك بوو لەو گومانلێكراوانەی لەو پیلانەدا تێوەگلابوو، بەڵام دەسەڵاتداران دواتر گوتیان: ئەو ناچێتە بەردەم دادگا، چونكە كێشەكەی ئەو لە ناو خێزانی شاھانەدا چارەسەركراوە.