نازم عه‌لی كاكه‌یی میوزیكژه‌ن به‌ كۆرۆنا كۆچی دواییكرد

هونه‌رمه‌ندی میوزیكژه‌نی كورد، نازم عه‌لی كاكه‌یی له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی سوید له‌ ته‌مه‌نی 64 ساڵیدا به‌ كۆرۆنا كۆچی دواییكرد.
نازم عه‌لی كاكه‌یی له‌ ته‌مه‌نی 64 ساڵیدا شه‌وی 22ی نیسان/ ئه‌پریڵی 2021 له‌ سوید كۆچی دواییكرد
نازم عه‌لی كاكه‌یی له‌ ته‌مه‌نی 64 ساڵیدا شه‌وی 22ی نیسان/ ئه‌پریڵی 2021 له‌ سوید كۆچی دواییكرد

K24 – هه‌ولێر:

هونه‌رمه‌ندی میوزیكژه‌نی كورد، نازم عه‌لی كاكه‌یی له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی سوید له‌ ته‌مه‌نی 64 ساڵیدا به‌ كۆرۆنا كۆچی دواییكرد.

كاكه‌یی له‌ 1974 په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌ جوانه‌كانی به‌غدای ته‌واو كردووه‌ و وه‌ك میوزیكژه‌ن له‌گه‌ڵ كازم ساهر، یاس خزر، سه‌عدون جابر و چه‌ندین هونه‌رمه‌ندی دیكه‌ كاری كردووه.

هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو، به‌ ره‌چه‌ڵه‌ك خه‌ڵكی گوندی زه‌نقه‌ری كاكه‌ییه‌كانه‌ له‌ قه‌زای داقووق و به‌ر له‌وه‌ی روو بكاته‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌ كه‌ركووك نیشته‌جێ بووه‌.