23ی نیسان رۆژی جیهانی كتێبه
K24 – هه‌ولێر:
له 1995ه‌وه رێكخراوی یونسكۆ هه‌موو ساڵێك رۆژی 23ی نیسانی ده‌ستنیشان كردووه، وه‌ك رۆژی جیهانی كتێب و دانه‌ری كتێب.
رۆژی 23ی نیسان هاوكاته له‌گه‌ڵ كۆچی دوایی ژماره‌یه‌ك گه‌وره نووسه‌ر و ئه‌دیبی جیهانی له‌وانه ولیه‌م شكسپیر، گارسیلاسۆ دی لافیگا، میگیل دی سیرپانس، هه‌ر بۆیه یونسكۆ ئه‌و رۆژه‌ی بۆ یادكردنه‌وه‌ی كتێب و مافی دانه‌ر ده‌ستنیشان كردووه.
له هه‌رێمی كوردستان تا ئێستا به شێوه‌یه‌كی فراوان یادی رۆژی جیهانی كتێب نه‌كراوه‌ته‌وه.
هاوكات به هۆی قه‌یرانی دارایی و په‌تای كۆرۆنا ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه واده‌ی كردنه‌وه‌ی پیشانگه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی تایبه‌ت به كتێب دواده‌خرێت یاخود له كاتی خۆیدا به‌ڕێوه‌ناچن.