بەرپرسێكی ئیسرائیل: توركیا ھەوڵدەدات پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئەمەریكا باش بكات لە رێگهی نزیكبوونەوە لە ئێمە
K24 – ھەولێر:
جێگری وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل، دانی ئایالۆن رایگەیاند، "توركیا ھەوڵدەدات پەیوەندییەكانی لەگەڵ واشنتن باش بكات لە رێگهی باشكردنی پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئیسرائیلدا".
ئایالۆن، داوەتكردنی وەزیری وزەی ئیسرائیل، یۆڤال شتاینتەر بۆ ئامادەبوون لە كۆنگرەی توركیا، بە نیشانەی گۆڕانكاری لە سیاسەتی توركیا بەرامبەر بە ئیسرائیلی دانا، ئاماژەی بهوهش كرد، ئەنقەرە بەدوای گشت رێگایەكەدا دەگەڕێت بۆ ئەوەی له واشنتن نزیك ببێتهوه، ئهوهش له رێگهی باشكردنی پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئیسرائیل.
بە تیڕوانینی ئەو، "توركیا لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا، بەھۆی دەستوەردانی لە دۆسیە ههرێمایهتییهكانی وەك سووریا و لیبیا، لهو لە گۆشەگیرییهدا دەربازی دەبێت.
پەیوەندییەكانی نێوان ئیسرائیل و توركیا لە ساڵانی رابردوو گرژی تێكهوت، دوای ئەوەی ھەردوو وڵات لە ساڵی 2018 باڵیۆزەكانی یەكتریان لە وڵاتەكانی خۆیان دەركرد، بەھۆی ئەو پێكدادانەی نێوان ھێزەكانی ئیسرائیل و فهلەستینییەكان لەسەر سنووری كەرتی غەززە درووست بوو، كە بە دەیان فهلەستنی كوژران، كەچی جوڵەی بازرگانی لە نێوان ھەردوو وڵاتدا نهوەستا و بەردەوام بوو.
سەرچاوە: i24news