به‌هۆی كه‌می ئاو خه‌ریكه "باخی گشتی"ی سلێمانی وشك ده‌بێت
K24 - هه‌ولێر:
له سلێمانى خه‌ريكه سومبولى شاره‌كه، كه باخى گشتيیه تێكده‌چێت، له‌لايه‌ك وشكه‌ساڵى و كه‌م ئاوى له‌لايه‌كى ديكه‌شه‌وه كه‌مى خزمه‌تگوزارى ناو باخه‌كه و نه‌بوونى رووناكى و رێگه‌ى هاتووچۆي ناو باخه‌كه خراپ بووه.
به‌ڕێوبه‌رى باخچه‌كانى سلێمانى رایگه‌یاند، تێچووه‌كه‌يان بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى باخى گشتى خستووه‌ته پلانى (2021) و چاوه‌ڕوانى لايه‌نى په‌يوه‌ندیدارن بۆ ئه‌وه‌ى بودجه‌يان بۆ ديارى بكات.
باخى گشتى، سيمبولى سلێمانيیه، وشكه ساڵى و كه‌مى ئاو له‌لايه‌ك ته‌نگى پێهه‌ڵچنيووه و كه‌مى خزمه‌تگوزاريش لايه‌كى ديكه‌ى كێشه‌كانى باخى گشتيیه، نه‌بوونى رووناكى رێگاكانى پياده‌كاران خراپ بووه، كه‌مى كارگوزاريش هۆكارێكى ديكه‌يه بۆ بێنازبوونى سيمبولى سلێمانى.
سه‌ره‌ڕاى هۆشدارى رێكخراوه‌كانى ژينگه، به‌ڵام هه‌مووى بێسوود بووه و تائێستا وه‌كو پێويست خزمه‌تى باخى گشتى نه‌كراوه، كامه‌ران حه‌مه‌ساڵح، به‌ڕێوبه‌رى باخچه‌كانى سلێمانى ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ده‌رخسته‌يان بۆ باخى گشتى كردووه و خستويانه‌ته پلانى (2021) و چاوه‌ڕوانى وه‌ڵام ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى بودجه‌ى بۆ ته‌رخانبكرێت.
باخی گشتی سلێمانی لە ساڵی (1937) و لەسەردەمی پاشایەتیدا دروستكراوە و خاوەنی مێژوویەكی ناسراوە لە شاره‌كه‌دا، كە رۆژانە و بەتایبەتی ده‌مه‌و ئێوان خەڵك بۆ سەربردنی كاتێكی خۆش رووی تێدەكەن.
د.ی