روونکردنەوە لەبارەی بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆیەکی سەماکردن لە سلێمانی دەدرێت
K24- هەولێر:
خاوەنی کۆشکێکی سەر شەقامی سەهۆڵەکە بە ناوی ''جان کافێ''، روونکردنەوەیەکی لە بارەی بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆیی سەماکردن لەبەردەم کۆشکەکەی بڵاوکردەوە.
لە روونکردنەوەکە هاتووە: ''ئەم ئێوارە کاتژمێر هەشت، کوڕ و کچێکی بە رەگەز مەکسیکی لە ناکاو لە نزیک (جان کافێ) دەستیان بە سەما کردن کردووە، بۆ ھەموو لایەکی رون دەکەینەوە، ئەو بابەتە ھیچ پەیوەندی بە ئێمەوە نییە''.
ئاماژەی بەوەشکردووە: ''بەداخەوە لە پاش ئەم رووداوە دەیان کەس بە نامەو راستەوخۆ ھەڕەشەیان لە ئێمە کردووە. بۆیە داوا لە لایەنە پەیوەندی دارەکان دەکەین، بە ئەرکی خۆیان ھەستن''.
ئەوەشی روونکردووەتەوە: ''لەگەڵ ئەوەشدا بە مافی خۆمان نەزانیوە کە ھیچ رێگرییەک لە سەما کردنەکەیان بکەین، چونکە شەقامێکی گشتییە، ئێمە مافی رێگری ھیچ جوڵە و ئاکارێکی خەڵکیمان نیە''.
ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە دوو گەنج سەمای ''لاتینی'' لە شەقامی سەهۆڵەکە دەکەن، ئەمەش کاردانەوەی جیاوازی لێکەوتووەتەوە.
سەمای دوو گەنج کە دەگوترێت بیانین لە شەقامی سەهۆڵەکەی سلێمانی.
Dance in #Saholaka- #Slemani. pic.twitter.com/ehiE1TFeRH
— Harem Jaafer (@HaremJaafer) April 23, 2021