په‌رله‌مانتارانی ئه‌وروپا داوای هه‌ڵپه‌ساردنی دانووستانی ئه‌ندامیه‌تی توركیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
په‌رله‌مانتارانی ئه‌وروپا داوا ده‌كه‌ن، به فه‌رمی توركیا هه‌ڵپه‌سێردرێت له دانووستانی ئه‌ندامیه‌تی توركیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا، ئه‌گه‌ر ئه‌نقه‌ره له‌سه‌ر "رێگه‌ی داگیركاری" به‌رده‌وام بێت.
لیژنه‌ی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا له پێشنیازێكدا بۆ هه‌ڵپه‌ساردنی دانووستان (49) ئه‌ندامی ده‌نگیان له‌سه‌ر دا و (4) ئه‌ندامیش ره‌تیان كرده‌وه و (14) په‌رله‌مانتاری دیكه‌ش رێگرییان كرد له‌سه‌ر راپۆرتی به‌ربژێركردنی توركیا بۆ ئه‌ندامیه‌تی له یه‌كێتی ئه‌وروپا.
پڕۆژه‌كه بۆ دانیشتنی مانگی داهاتوودا هه‌ڵده‌گیرێت، ئەگەر راپۆرتەکە پەسەند بکرێت، به فەرمی پەرلەمانی ئەورووپا هه‌ڵوێستی لەسەر داواکاری تورکیا بۆ ئه‌ندامیه‌تی له یەکێتی ئەوروپا ده‌خاته‌ڕوو.
دانووستان بۆ ئه‌ندامیه‌تی توركیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا له ساڵی (2005)ه‌وه وه‌ستاوه، كه گه‌وره‌ترین كیانی بازرگانییه له جیهاندا، به‌ڵام تا ئێستا توركیا به فه‌رمی هه‌ڵوێستی خۆی رانه‌گیاندووه.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز
د.ی