دەستەی وەبەرهێنانی عێراق هەزار و 128 مۆڵەتی وەبەرهێنان هەڵدەوەشێنێتەوە

"بەو بڕیارە 400 هەزار دۆنم زەوی بە بەهای 90 ترلیۆن دینار بۆ حکومەت گەڕاوەتەوە"
بەغدا - ئەرشیف
بەغدا - ئەرشیف

K24 – هەولێر

لەسەر راسپارەدەی سەرۆک وەزیرانی عێراق، دەستەی وەبەرهێنانی عێراق هەزار و 128 مۆڵەتی وەبەرهێنان هەڵدەوەشێنێتەوە.

سوها نەجار سەرۆکی دەستەی نیشتمانی بۆ وەبەرهێنان رایگەیاند، لەسەر راسپاردەی سەرۆک وەزیرانی عێراق، سەرجەم مۆڵەتی پڕۆژەکانی وەبەرهێنان هەڵدەوەشێندرێنەوە کە رێژەی کارکردن تێیاندا سەدا (0 بۆ 35)ـە. کاتی تەواوکردنی پڕۆژەکانیشیان کۆتایی پێدەهێنن.

سەرۆکی دەستەی نیشتمانی بۆ وەبەرهێنان ئاماژەی بەوەداوە، بەو بڕیارە هەزار و 128 مۆڵەتی وەبەرهێنان هەڵدەوشێندرێتەوە، بەوەش 400 هەزار دۆنم زەوی بە بەهای 90 ترلیۆن دینار بۆ حکومەت دەگەڕێتەوە.

سەرۆکی دەستەکە راشیگەیاند، هەڵوەشاندنەوەی ئەو مۆڵەتانەی وەبەرهێنان، بڕە پارەیەکی باش بۆ حکومەت دەگەڕێننەوە، کە لە پێدانی پێناسی گومرگی لە هاوردەکردنی کەرەستە سەرەتاییەکان بەخشرابوون، هەروەها رێگەیان پێدرا بوو ژمارەیەکی زۆری کرێکاری بیانی بخەنە سەر کار.