باشترین و خراپترین هێله‌ ئاسمانییه‌كانی جیهان بناسه‌

به‌ر له‌ گه‌شتكردن بزانه‌ گه‌شته‌كه‌ له‌ رێگه‌ی كام كۆمپانیا ده‌بێت

K24 - هه‌ولێر:

كۆمپانیای "Air Help"، لیستی باشترین و خراپتری هێله‌ ئاسمانییه‌كانی دیایكردووه‌، پۆلێنكردنه‌كه‌ له‌سه‌ر چه‌ند بنه‌مایه‌كی جیاواز دیاریكراون، كه‌ دواكه‌وتنی گه‌شته‌كان و سه‌لامه‌تیی گیانی گه‌شتیارانیش تێدایه‌.

ئه‌و كۆمپانیا "Air Help" تایبه‌ته‌ به‌ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی كه‌ گه‌شته‌كانییان دواكه‌تووه‌ و له‌ ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا، له‌ چه‌ند لیستێكی جیادا باشترین و خراپترین هێله‌كانی فڕۆكه‌وانی دیاریكردووه‌.

لیستی 10 خراپترین هێلی ئاسمانی له‌ رووی دواكه‌وتنی گه‌شته‌كانییان:

1- SATA International – پرتوگال: 5.2

2- EasyJet – به‌ریتانی: 5.8

3- Virgin Atlantic Airways – به‌ریتانی: 6.2

4- Swiss International Air Lines - سويسری: 6.4

5- TAP Portugal - پرتوگال: 6.8

6- Aer Lingus – ئیرله‌ندا: 6.8

7- Iberia - ئیسپانیا: 7

8- Alitalia - ئيتاڵيا: 7

9- Icelandair - آيسلندا: 7

10- Norwegian Air Shuttle – نه‌رویج: 7.1

 

10 باشترین هێلی ئاسمانی له‌ هه‌ردوو رووی دواكه‌وتنی گه‌شت و سه‌لامه‌تییه‌وه‌

1- Qatar Airways – قه‌ته‌ڕی: 8.9

2- KLM-Royal Dutch Airlines – هۆڵه‌ندی: 8.5

3- Air Baltic - لاتیڤيا: 8.2

4- Air France – فه‌ره‌نسی: 8.2

5- Lufthansa – ئه‌ڵمانی: 8.2

6- Air Canada – كه‌نه‌دی: 8

7- Fly Emirates - ئیماراتی: 7.9

8- Croatia Airlines - كرواتي: 7.9

9- British Airways – به‌ریتانی: 7.8

10- Finnair – فینله‌ندی: 7.8

 

پۆلێنكردنی له‌سه‌ر بنه‌مای سه‌لامه‌تی گیانی گه‌شتیاران

سه‌باره‌ت به‌ رێكاره‌كانی سه‌لامه‌تی گیانی گه‌شتیاران، ماڵپه‌ڕی AirlineRatings.com تایبه‌ت به‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی فڕۆكه‌كان، له‌ رێگه‌ی راپرسییه‌كه‌وه‌، خراپترین 10 هێلی فڕۆكه‌وانی دیاریكردووه‌، كه‌ زۆرترین رووداوی فڕۆكه‌وانییان هه‌بووه‌.

راپرسییه‌كه‌ 407 كۆمپانیای فڕۆكه‌وانی گرتووه‌ و له‌ 1-7 ئه‌ستێره‌یان بۆ دیاریكراوه‌، 148 كۆمپانیا به‌رزترین نمره‌یان به‌ده‌ستهێناوه‌ و 50 كۆمپانیاش ته‌نها 3 ئه‌ستێره‌ و 3 كۆمپانیاش كه‌متر له‌وه‌یان به‌ده‌ستهێناوه‌.

هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه‌ له‌سه‌ر بنه‌ماكانی پێداچوونه‌وه‌ی هه‌ژمار و تۆماره‌كانی ده‌سته‌ی فڕۆكه‌وانی حكوومه‌ت و كۆمپانیاكانی تایبه‌ت به‌و بواره‌ن، له‌گه‌ڵ تۆماری مردووان و رووداوه‌كانی فڕۆكه‌وانی.

10 خراپترین كۆمپانیا، له‌ رووی سه‌لامه‌تییه‌وه‌

1- Batik Air - ئیندۆنيسيا

2- Bluewing Airlines - سۆرینام

3- Citilink - ئیندۆنيسيا

4- Kal-Star Aviation - ئیندۆنيسيا

5- Lion Air - ئیندۆنيسيا

6- Sriwijaya Air - ئیندۆنيسيا

7- TransNusa - ئیندۆنيسيا

8- Trigana Air Service - ئیندۆنيسيا

9- Wings Air - ئیندۆنيسيا

10- Xpress Air – ئیندۆنيسيا

 

سه‌رچاوه‌: هافینگتۆن پۆست