"كریستیانۆ یوڤێنتۆس جێده‌هێڵێت"
به گوێره‌ی میدیاكانی ئیتاڵیا كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه یوڤێنتۆس جێده‌هێڵێت و پێشبینی كراوه بگه‌ڕێته‌وه پرێمه‌رلیگ.
رۆژنامه‌ی توتوسپۆرتی ئیتاڵیا له راپۆرته هه‌واڵێكدا رایگه‌یاندووه رۆناڵدۆ لە کۆتایی ئەم وەرزە لە یوڤێنتۆس جیادەبێتەوە و سۆڵشایەری راهێنەری مانچێستەر یونایتدیش ئارەزوو دەکات ئەم یاریزانە بۆ وەرزی داهاتوو بگوازێتەوە ریزەکانی.
سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەش کردووە کریستیانۆ ئێستا ساڵانە لە یوڤێنتۆس 31 ملیۆن یۆرۆ وەکو مووچە وەردەگرێت و پێویستە مووچەکەی بۆ 20 ملیۆن یۆرۆ کەم بکاتەوە و ئیداره‌ی یانه‌كه‌ش چیتر تاقه‌تی ئه‌وه‌ی نه‌ماوه ئه‌و پاره زۆره بداته یاریزانه پورتوگالییه‌كه.
به گوێره‌ی میدیاكان كریستیانۆ رۆناڵدۆ حه‌ز ده‌كات بۆ ریال مه‌درید بگه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام فلۆرێنتینیۆ پێرێزی سه‌رۆكی ئه‌و یانه‌یه هیچ پلانێكی نییه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه بگه‌ڕێنێته‌وه، بۆیه كریستیانۆ به ناچاری وه‌كو بژارده‌ی دووه‌م ره‌نگه گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ مان یونایتد قبوڵ بكات.
كریستیانۆ رۆناڵدۆی ته‌مه‌ن 36 ساڵ، پێشتر له هاوینی 2003 له یانه‌ی سپۆرتینگ لیسبۆنا به به‌های 19 ملیۆن یۆرۆ روویكرده مان یونایتد، له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی جیهان، باڵۆن دۆر و چامپیۆنزلیگی برده‌وه، له كۆی 292 یاری به درێسی شه‌یتانه سووره‌كان 118 گۆڵ و 69 ئاسیستی كردووه.