"پشکی تاک لە کۆی بەرهەمی ناوخۆی عێراق دابەزیوە"

وەزارەتی پلاندانانی عێراق: پشکی تاکی عێراق لە کۆی بەرهەمی ناوخۆ لە 7.1 بۆ 4.9 ملیۆن دینار دابەزیوە
ئەرشیف
ئەرشیف

K24 - هەولێر

گوتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند، پشکی تاک لە کۆی بەرهەمی ناوخۆ لە ساڵی 2020 بەراورد بە ساڵی پشێخۆی دابەزیوە، هۆکارەکەشی بۆ داکەوتنی نرخی نەوت دەگەڕێنەوە، کە پشکی گەورەی هەیە لە داهاتی عێراق، سەرەڕای ئەو داکەوتنەی بەهۆی پەتای کۆرۆنا بەرۆکی عێراقی گرت.

عەبدولزەهرە هینداوی گوتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق روونیکردەوە، کۆی بەرهەمی ناوخۆ لە ساڵی 2020 بۆ 198 ترلیۆن و 700 ملیار دینار دابەزیوە، کە زۆر کەمتر بەراورد بە 2019 کە 277 ترلیۆن و 800 ملیار دینار بوو.

ئاماژە بەوەشدەدات، پشکی تاک لە کۆی بەرهەمی ناوخۆ لە ساڵی 2019 حەوت ملیۆن و 100 هەزار دینار بووە، بەڵام لە 2020 بۆ 4 ملیۆن و 900 هەزار دینار دابەزیوە.