د. ئەحمەد ئابڵاخی، نووسەر و رووناكبیر بە کۆرۆنا کۆچی دواییکرد

یەکێک بوو لە نووسەرە دیارەکانی سلێمانی
د. ئەحمەد ئابڵاخی، نووسەر و رووناكبیر
د. ئەحمەد ئابڵاخی، نووسەر و رووناكبیر

K24 - سلێمانی

دوای ماوەیەک تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەمڕۆ 24/4/2021، د. ئەحمەد ئابڵاخی، نووسەر و رووناكبیر لە سلێمانی كۆچی دواییكرد.

د. ئەحمەد ئابڵاخی ئەندامی دەستەی یەکێتی نووسەران/ لقی سلێمانی بوو، لە ماوەی تەمەنیدا جێ پەنجەی دیاربووە لەناو دونیا نووسین و میدیای کورد.

لە مانگی 12ی ساڵی رابردوو بەشداری لە بەرنامەی دەرون و دیاردەی کوردستان24  کرد و لەبارەی ( ریکلام کردنی بێ بنەما) قسەی کرد.