سپایده‌رمان به‌ڵام به دشداشه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له‌سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی "یوتیوب" بڵاوكراوه‌ته‌وه، تێیدا كوڕه گه‌نجێك له یه‌كێك له وڵاتانی كه‌نداو، به هه‌مان شێوه‌ی ساپیده‌رمان، به‌سه‌ر خانووێكی دوو نهۆمیدا هه‌ڵده‌گه‌ڕێت.
به‌ڵام جیاوازی ئه‌و سپایده‌رمانه، له‌گه‌ڵ سپایده‌رمانی زنجیره فیلمه‌كانی هۆلیوود ئه‌وه‌یه، دشداشه‌ی له‌به‌ر نه‌ك، جله تایبه‌ته‌كه‌ی.
ئه‌و گه‌نجه به ماوه‌ی 19 چركه، به‌سه‌ر خانووه‌كه‌دا هه‌ڵده‌گه‌ڕێت، به‌بێ هیچ ئامرازێك و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش به "سپایده‌رمانی كه‌نداو" ناوده‌برێت.
سه‌رچاوه: یوتیوب