چی ده‌زانی له باره‌ی رالفی كه‌روێشك؟
K24 - مینیسۆتا - ئه‌مه‌ریكا:
بێده‌نگی ده‌ره‌تان و ئازاری ئاژه‌ڵان و به‌تایبه‌تی كه‌روێشكه‌كان درێژه‌ی هه‌یه به‌ده‌ست تاقیكردنه‌وه‌كانی پیشه‌سازی جوانكارییه‌وه، به‌ڵام ئێستا گوته‌بێژێكی نوێ سه‌ریهه‌ڵداوه به‌ناوی رالف كه ئه‌و تاڵییه‌ی ژیانی خۆی و ئاژه‌ڵه‌كانی دیكه ده‌گێڕێته‌وه.
رالف رزگار بكه، كورته فیلمێكی ئه‌نیمی چوار خوله‌كییه، تێیدا ژیانی كه‌روێشكێك نیشان ده‌دات، كه تایبه‌ته به تاقیكردنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌لی جوانكاری ئافره‌تان له‌لایه‌ن تاقیگه‌ی كارگه‌كانه‌وه، به‌ر له دروستكردنی هه‌ر كه‌رسته‌یه‌ك، تاقیكردنه‌وه له‌سه‌ر كه‌روێشكه‌كه ده‌كرێت.
وه‌ك له كورته ئه‌نیمییه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، ژیانی رالفی كه‌روێشك بۆ ئه‌و تاقیكردنه‌وانه ته‌رخان كراوه، به‌هۆی تاقیكردنه‌وه‌كان، چاوێكی نابینا و گوێچكه‌یه‌كی نابیست بووه، كه‌چی كه‌روێشكه‌كه پێیوایه ئه‌وه ئه‌رك و پیشه‌ی خۆیه‌تی.
هه‌روه‌ها ده‌رده‌كه‌وێت جیا لە رالف چەند کەروێشکێکی دیکەش بۆ تاقیکردنەوە براونەتە تاقیگە.
کورتە ئەنیمییەکە لەلایەن "کۆمەڵگەی مرۆیی نێودەڵەتی" بەرهەمهێنراوە، هاوکات هەڵمەتێکیشیان دەستپێکردووە بۆ ئەوەی به یه‌كجاری کۆتایی بە تاقیکردنەوەکان بهێنرێت لەسەر ئاژەڵ لە کاتی بەرهەمهێنانی كه‌رسته جوانكاری.
پێگه‌ی Screen Rant نووسیویه‌تی: "له‌رێگه‌ی ئه‌م فیلمه‌وه تایكا وایتیتی به‌هۆی ده‌نگی رالف-ه‌وه خه‌ڵاتی ئۆسكاری پێ به‌خشراوه".
رالف به‌ده‌نگێكی به‌رز هاوار ده‌كات: "من تاقیكه‌ره‌وه‌م، باوكم و دایكم و براكه‌م و خوشكه‌كه‌م تاقیكه‌ره‌وه‌ن".
هه‌روه‌ها به‌پێی راپۆرتێكی Cruelty- Free Kitty ، تاقیكردنه‌وه له‌سه‌ر ئاژه‌ڵان ئه‌وپه‌ڕی دڵره‌قییه، بۆیه رالف ده‌ڵێت: "كه‌روێشكه‌كان ناچارده‌كرێن له‌سه‌ر ئه‌م ئه‌زموون و به‌سه‌رهاته تاڵه پڕ ئازاراوییه به‌رده‌وام بن. كه زۆربه‌شیان كارده‌كاته سه‌ر چاویان چونكه چاو هه‌ستیارترین شوێنی كه‌روێشكه".
وێبسایته‌كه نووسیویه‌تی: "كه‌روێشك تاكه ئاژه‌ڵ نییه له تاقیكردنه‌وه‌كانی پێكهاته‌ی جوانكاریدا به‌كاربێت هه‌روه‌ك رێكخراوی Cruelty Free International ئاماژه‌ی پێداوه، به‌ڵكو سه‌گی بیجل و مشك و به‌راوی كینیا و جرج-یش له‌و زینده‌وه‌ر و ئاژه‌ڵانه‌ن كه له تاقیكردنه‌وه‌كانی جوانكاریدا به‌كاردێن".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه پێگه‌ی colossal نووسیویه‌تی: "ئه‌م فیلمه ئه‌نیمه‌یشنێكی ساده‌یه و ده‌رخه‌ری راستییه‌كه كه ئاژه‌ڵان به‌كارده‌هێنرێت له تاقیگه‌دا بۆ پیشه‌سازی جوانكاری له رێگه‌ی شه‌پۆله‌كانی كارۆمۆگناتیسییه‌وه ".
ده‌شڵێت: " نووسه‌ر و ده‌رهێنه‌ری فیلمه‌كه (سپینسر سوسه‌ر)-ی ئه‌مه‌ریكییه، ده‌نگی ئه‌كته‌ره‌كانی نێو فیلمه‌كه‌ش بریتین له تایكا وایتیتی، ریكی جیرڤیه، زاك ئیڤرۆن، خاتوو ئۆلڤا موون".
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: "جوڵه‌ی ئه‌نیمه‌یشنه‌كه زۆر به وردی كراوه به‌ڵام كاته‌كه‌ی ته‌نیا 3 ده‌قیقه و 38 چركه‌یه".
زه واشنتۆن پۆست-یش سه‌باره‌ت به فیلمه‌كه نوسیویه‌تی: "فیلمی Save Ralph وێنه‌ی ژیانی كه‌روێشكێكمان پیشانده‌دات له تاقیگه‌دا یاخود باشتره بڵێین (تاقیكردنه‌وه‌ی رالف) كه چاوێكی سوور هه‌ڵگه‌ڕاوه‌و نابینا بووه، گوێچكه‌یه‌كیشی پێچراوه و به مادده كیمییاییه‌كانی ناو تاقیگه‌شه‌وه زیانی به‌ركه‌وتووه".
به‌پێی كورته فیلمه‌كه رالف به‌وپه‌ڕی ئازایه‌تییه‌وه به‌رگری له چاره‌نووسی خۆی ده‌كات. كاره‌كه‌ی ده‌رخه‌ری راستییه‌كه پێمانده‌ڵێت: "ئێمه ده‌توانین بڵێین وه‌ك مرۆڤ به‌زه‌ییمان نییه بۆ هیچ شتێكی ئه‌م گه‌ردوونه".
رالف به‌رگه‌ی ئازاری سه‌خت ده‌گرێت له تاقیگه‌دا له‌گه‌ڵ كه‌روێشكێكی هاوه‌ڵیدا و ده‌شزانێت كه دواهه‌مین ژیانیان تاقیكردنه‌وه‌یه له‌سه‌ریان و مردنه. باوكی و باپیریشی به‌م ده‌رده رۆیشتوون.
زه واشنتۆن پۆست ده‌ڵێت: "فیلمه‌كه ته‌واو ده‌رخه‌ری پشت په‌رده‌ی ئه‌و ترسه‌یه كه تاقیكردنه‌وه له‌سه‌ر گیانداران ئه‌وه‌مان بیرده‌هێنێته‌وه كه ئاستی ناپێویستی ئه‌م كاره نائه‌خلاقییه‌ی مرۆڤ درێژه‌ی هه‌یه و تا ئێستا 7000 پێكهاته‌ی جوانكاری له‌سه‌ر كه‌روێشك و گیانداران تاقیده‌كرێته‌وه، له‌كاتێكدا ده‌كرێت ئه‌م پێكهاته جوانكارییانه كه له‌لایه‌ن پیشه‌سازكارانه‌وه به‌رهه‌مده‌هێنرێت، دروستكرێت بێئه‌وه‌ی پێویست به‌م تاقیكردنه‌وه‌یه بكات".