یەکەی پاسەوانی لە هەرێمی کوردستان رێکدەخرێتەوە
K24 - هه‌ولێر:
یەکەی پاسەوانی لە هەرێمی کوردستان رێکدەخرێتەوە و هەموو پاسەوانەکان لە یەکەیەکی سەر بەوەزارەتی ناوخۆ کۆدەکرێنەوە. یەکخستنەوەی پاسەوانەکان یەکێکە لە بڕیارەکانی پڕۆسەی چاکسازیی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کە لە پەرلەمانی کوردستان دەرکراوە، شارەزایەکی بواری ئەمنیش رێکخستنەوەی یەکەی پاسەوانی لە کوردستان بە هەنگاوێکی گرنگ و پێوست ناودەبات.
پەیڕەوی رێکخستنی یەکەی پاسەوانی لە ئەنجومەنی وەزیران پەسه‌ندکراوە، لە ماوەیەکی کورت‌دا میکانیزمەکە جێبەجێ دەکرێت، ئامانج لەوەش ئەوەیە هەموو پاسەوانەکان لەیەکەکی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ کۆبکاتەوە.
ئەرشەد لۆلانی، ئەندامی لیژنەی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان گوتی: "وه‌زاره‌تی ناوخۆ كارنامه‌یه‌كی له سه‌ر ئه‌م یه‌كه‌یه ئاماده كردبوو، له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیش په‌یڕه‌وێكی بۆ ده‌رچووه، ئه‌و هه‌نگاوه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه، له یه‌ك یه‌كه‌ی پاسه‌وانی جێی بكرێته‌وه، تا یه‌كه‌كه‌كانی پاسه‌وانی په‌رته‌وازه نه‌بن".
یەکخستنەوەی پاسەوانەکانی هەرێمی کوردستان، یەکێکە لە بڕیارەکانی چاکسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کە لە پەرلەمان وەک یاسای چاکسازی دەرکرا، محه‌مه‌د سابیر، شارەزایەکی ئەمنی ئاماژه‌ی به‌وه كرد، پڕۆسه‌ی یه‌كخستنه‌وه‌ی یه‌كه‌كانی پاسه‌وانی زۆر گرنگه و په‌رته‌وازه‌یی و كه‌موكوڕییه‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه.
لەسەر ئاستی وەزارەت و هێزەکاندا، پاسەوانەکان یەکەیەکی جیاوازییان هەیە، بەڵام بەپێی ئەم میکانیزمە، هەموو پاسەوانەکان دەچنە سەر وەزارەتی ناوخۆ و رێکدەخرێنەوە.
د.ی