ماڵێکی تایبەت بۆ بابەشێخی ئێزدیان درووست ده‌كرێت
K24 - هه‌ولێر:
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گرنگییەکی زۆر بە هەموو پێکهاتەکان دەدات و بۆ رێزگرتن لە بابە شێخی ئێزدیدیانیش، حکومەت بڕیاریداوە ماڵێکی تایبەت بۆ پێشوازیکردن لە میوانان بۆ بابەشێخ دروست بکرێت.
راوێژکاری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری ئێزدییەکانیش رایگه‌یاند، حکومەت چەندین پڕۆژەی دیکەی بۆ ئێزدییەکان هەیە و لە داهاتوودا جێبەجێ دەکرێن.
له گوندی "ئێخكا" سه‌ر به شاره‌ده‌ێی "ئه‌لقوش"، ماڵێكی تایبه‌ت بۆ بایه‌شێخ، باوكی رووحی ئێزدیان درووست ده‌كرێت، تاوه‌كو ببێته جێگه‌یه‌كی فراوان بۆ پێشوازیكردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌ردانی بابه‌شێخ ده‌كه‌ن.
دیوه‌خانه‌كه به شێوازی ئه‌ندازیاری و مێژووی بۆ ئێزدیان دروست بكرێت، تا ئێستا (60%)ی پڕۆژه‌كه ته‌واو بووه، (200) ملیۆن دیناری تێچووه و ئه‌ندازیارانی پارێزگای دهۆك سه‌رپه‌رشتی ده‌كه‌ن، كه رووبه‌ری دیوه‌خانه‌كه (700) مه‌تر چوارگۆشه‌یه.
شێخ شامۆ، راوێژكاری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ كاروباری ئێزدیان ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئه‌و پڕۆژه‌یه به نه‌خشه‌یه‌كی شیاو بۆ پێگه‌ی بابه‌شێخی ئێزدیان ئه‌نجام دراوه، دروستكردنی ئه‌و دیوه‌خانه رێزگرتنه له ئێزدییه‌كان، تێچووی پڕۆژه‌كه له‌سه‌ر ئه‌ركی "مه‌سرور بارزانی" سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌كو رێزگرتن و گرنگیدان به تایبه‌تمه‌ندی پێكهاته‌ی ئێزدیان بنیاتنراوه.
كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هه‌ر له‌ده‌ستپێكی ده‌ستبه‌كاربوونی گرنگی به هه‌موو پێكهاته‌كانی كوردستان و پێكه‌وژیان داوه، چه‌ندین پڕۆژه‌ش بۆ ده‌ڤه‌ری ئێزدیان ئه‌نجامدراوه، یه‌كێك له‌و پڕۆژانه، پڕۆژه‌ی جووتسایدی په‌رستگای لالشه، كه نزیكه‌ی ملیارێك دیناری بۆ ته‌رخان كراوه، بڕیاریشه له‌م نزیكانه چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی دیكه بۆ ناوچه‌كه بخرێته بواری جێبه‌جێكرده‌وه.
د.ی