ساختەکارێک دەستگیر دەکرێت ناوی دژە تیرۆر و کونسوڵخانەکانی بۆ مەرامی خۆی بەکارهێناوە
K24- هەولێر:
دژە تیرۆری کوردستان دەستگیرکردنی تاوانبارێک رادەگەیەنێت کە ناو و پێگەی ئەفسەری دژە تیرۆری کوردستانی بەکارهێناوە بۆ مەرامی تایبەتی خۆی.
دژە تیرۆری کوردستان بڵاویکردەوە: ''دوای بەدەستهێنانی زانیاریی ورد لەسەر تاوانبار (رێوان ئەکرەم ئەحمەد)، بەڕێوەبەرایەتییەکەمان بە هاوکاری و ھەماھەنگی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر توانییان ناوبراو دەستگیر بکەن''.
ئاماژەی بەوەشکردووە: ''پاش لێکۆڵینەوە لەگەڵی، تاوانبار دانی بە تاوانەکانیدا نا، کە ناو و پێگەی ئەفسەری دژەتیرۆری کوردستان و چەند کونسوڵخانەیەکی وڵاتانی بەکارهێناوە بە مەبەستی ساختەکاری و فێڵکردن بۆ بەدەستهێنانی دەستکەوتی ماددی و گەیشتن بە مەرامە تایبەتەکان''.
دەقی دانپێدانانەکەی: