ئه‌رمینیا پێشوازی له بڕیاره‌كه‌ی بایدن ده‌كات و ئازه‌ربایجانیش ره‌تی ده‌كاته‌وه
K24- هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌رمینیا پێشوازی له بڕیاره‌كه‌ی بایدن ده‌كات بۆ به‌جینۆسایدناساندنی كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی ئه‌رمه‌نه‌كان له‌سه‌ر ده‌ستی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی له ساڵی 1915ی زاینی، له به‌رامبه‌ریشدا سه‌رۆكی ئازه‌ربایجان ئه‌و بڕیاره‌ی واشنتن ره‌ت ده‌كاته‌وه و به "هه‌ڵه‌یه‌كی مێژوویی" وه‌سفی ده‌كات.
نیكۆل باشینیان، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌رمینیا گوتی: پێشوازی له‌و بڕیاره‌ی جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كه‌ین، كه به فه‌رمی دانی نا به جینۆسایدناساندنی كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی ئه‌رمه‌نه‌كان له‌سه‌ر ده‌ستی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی بڵاویكرده‌وه، باشینیان گوتی: "دان پێدانانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به كۆمه‌ڵكوژیی ئه‌رمه‌نه‌كان وه‌ك جینۆساید، په‌یامێكه بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وله‌ویه‌تی مافه‌كانی مرۆڤ و به‌هاكانی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌كاته‌وه. له‌و رووه‌شه‌وه نموونه‌یه‌كی هانده‌ر و گرنگه بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت به‌یه‌كه‌وه كۆمه‌ڵگایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی دادپه‌روه‌رانه و لێبوورده بونیاد بنێین".
باشینیان گوتیشی: "ئه‌و هه‌ڵویسته‌ی بایدن به‌رز ده‌نرخێنم" و ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی به هه‌نگاوێكی به‌هێز له‌سه‌ر رێگای راست و دادپه‌روه‌رانه‌ی مێژوویی بۆ پشتیوانیكردنی نه‌وه‌ی قوربانیانی ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه وه‌سف كرد.
له‌به‌رامبه‌ریشدا ئیلهام عه‌لیێف، سه‌رۆكی ئازه‌ربایجان دژایه‌تی خۆی بۆ ئه‌و بڕیاره‌ی بایدن راگه‌یاند و دووپاتیكرده‌وه، "ئه‌و بڕیاره هه‌ڵه‌یه‌كی میژووییه و جێگای قبووڵكردنی ئازه‌ربایجان نییه".
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك، كه له نووسینگه‌ی سه‌رۆكی ئازه‌ربایجانه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئه‌م گوتانه‌ی عه‌لیێف له میانه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، هاوتا توركه‌كه‌یدا هاتوون و گوتی: "ئه‌و دانپێدانانه‌ی بایدن زیانی زۆری به ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانی هاوكارییه‌كانی ناوچه‌كه گه‌یاندووه".
به‌یاننامه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئازه‌ربایجان ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، ئه‌ردۆغان سوپاسی ئه‌و پشتیوانیه‌ی سه‌رۆكی ئازه‌ربایجانی بۆ ئه‌نقه‌ره كردووه و رایگه‌یاند، توركیا هه‌میشه پاڵپشتی ئازه‌ربایجان بووه.
هه‌رئه‌مڕۆ دوای بڕیاره‌كه‌ی بایدن، هه‌ریه‌ك له ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا و مه‌ولود چاویش ئۆغلۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته به‌توندی به‌یاننامه‌كه‌ی جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكای ره‌تكرده‌وه.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا گوتی: سیاسه‌تی لایه‌نی سێیه‌م و مشتومڕییه‌كانی بۆ رووداوه‌كانی ساڵی 1915 و به‌ئامرازكردنی ئه‌و رووداوانه بۆ ده‌ستوه‌ردان له دژی توركیا، سوودی بۆ هیچ لایه‌نێك نابێت، ئه‌مه‌ش وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌و به‌یاننامه‌ی بایدن، كه تێیدا به فه‌رمی دانی به جینۆسایدكردنی ئه‌رمه‌نه‌كان له‌سه‌رده‌می عوسمانییه‌كاندا دانا.
سه‌رۆكی توركیا گوتیشی: ناكرێت رێگه به سڕینه‌وه‌ی ئه‌و رۆشنبیرییه‌ی پێكه‌وه ژیان بده‌ین، كه ماوه‌ی سه‌دان ساڵه تورك و ئه‌رمه‌نه‌كانی كۆكردووه‌ته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئه‌وه‌ی تورك و ئه‌رمه‌نه‌كان كۆده‌كاته‌وه به‌رژه‌وه‌ندی نییه، به‌ڵكو په‌یوه‌ندییه‌كی باوه‌ڕپێكراوه به ده‌وڵه‌ت و به‌ها باڵاكان".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، مه‌ولود چاوش ئۆغلۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا تووڕه‌یی وڵاته‌كه‌ی له لێدوانێكدا راگه‌یاند و گوتی: "وڵاته‌كه‌ی سه‌رله‌به‌ری ئه‌و بڕیاره‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ دانپێدانان به كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی ئه‌رمه‌نه‌كان له‌لایه‌ن ئیمپراتۆریه‌تی عه‌سمانییه‌وه ره‌ت ده‌كاته‌وه".
چاوش ئۆغلۆ دووپاتیكرده‌وه، "ناكرێت هیچ كه‌سێك ئێمه فێری مێژووه‌كه‌مان بكات. هیچ شتێك نییه بۆ ئه‌وه‌ی له‌كه‌سێكی دیكه‌وه له‌باره‌ی رابردووی خۆمانه‌وه فێر ببین.. خۆده‌رخستنی سیاسی گه‌وره‌ترین ناپاكییه بۆ ئاشتی و دادپه‌روه‌ری.. ئه‌و به‌یاننامه‌یه به‌ته‌واوی ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه، كه ته‌نیا پشتی به بنه‌مای لایه‌نگیری به‌ستووه".
هه‌وره‌ك وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا گوتی: "وڵاته‌كه‌ی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی رووداوه‌كانی 1915 به توندترین زاراوه ئیدانه ده‌كات".
ئه‌م كاردانه‌وانه دوای ئه‌وه هاتوون، كۆشكی سپی ئه‌مڕۆ شه‌ممه (24ی نیسان/ ئه‌پرێلی 2021) رایگه‌یاند، جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به فه‌رمی كۆمه‌ڵكوژیی ئه‌رمه‌نییه‌كانی له سه‌رده‌می ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانییه‌كان به جینۆساید ناساند.
له به‌یاننامه‌كه‌ی كۆشكی سپی‌دا هاتووه، بایدن دانی به‌وه نا، ئه‌و كوشتارگه‌یه‌ی ئه‌رمه‌نییه‌كان له‌سه‌رده‌می ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانییه‌كان تووشی هاتن و چه‌ندین بیرمه‌ند و سه‌ركرده‌ی ئه‌رمه‌نییه‌كان ده‌ستگیركران له (24ی نیسانی 1915)، به كۆمه‌ڵكوژی هه‌ژمار ده‌كرێت.
به گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه، گه‌لی ئه‌مه‌ریكی رێز له ئه‌رمه‌نییه‌كان ده‌گرێت، كه له رۆژێكی وه‌كو ئه‌مڕۆ به‌ر له (106) ساڵ كۆمه‌ڵكوژكران.
ئاژانسی "رۆیته‌رز" بڵاویكرده‌وه، ئه‌و هه‌نگاوه‌ی "بایدن" تا راده‌یه‌ك رێزلێنانه، به واتای گۆڕانكاری له‌و سیاسه‌ته‌ی چه‌ندین ساڵه كۆشكی سپی ره‌چاوی كردووه بۆ به جینۆساید ناساندنی ئه‌مه‌نییه‌كان.
پێشتریش له‌كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بایدن به‌ڵێنیدابوو، كاتێك كه بوو به سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به‌فه‌رمی دان به جینۆسایدكردنی ئه‌رمه‌نه‌كان له‌لایه‌ن توركیاوه ده‌نێت و دووپاتیكردبووه‌وه، پرسه‌كانی مافی مرۆڤ له پێشینه‌ی گرنگیپێدانی سیاسه‌تی ئیداره‌كه‌ی ده‌بن.
جێگای ئاماژه‌یه، رۆناڵد رێگن، سه‌رۆكی پێشووتری ئه‌مه‌ریكا له ساڵی 1981 ده‌سته‌واژه‌ی "كۆمه‌ڵكوژی"ـی له دیمانه‌یه‌كدا بۆ ئه‌و رووداوه مێژووییه به‌كارهێنا، به‌ڵام دواتر به‌هۆی هه‌ڵوێسته تووڕه و تونده‌كه‌ی توركیا بۆ ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه، رێگن له لێدوانه‌كه‌ی پاشگه‌ز بووه‌وه.
هه‌روه‌ك باراك ئۆباما، سه‌رۆكی پێشووتری ئه‌مه‌ریكاش، كاتێك بایدن جێگره‌كه‌ی بوو، له ساڵی 2008 پاكتاوكردنی ئه‌رمه‌نه‌كانی به "جینۆساید" ناوبرد، به‌ڵام دواتر له ماوه‌ی 8 ساڵه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یدا ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی نه‌برده سه‌ر، كه له‌باره‌ی ئه‌و دۆسییه دابووی.
سه‌رچاوه: نوفوستی + روسیا الیوم
H.B