هێرشکرایە سەر کەشتییەکی نەوتهەڵگری ئێرانی

چەند کەسێک بەهۆی هێرشەکە کوژراون
کەشتییە ئێرانییەکە لە دوای هێرشەکە  فۆتۆ: سانا
کەشتییە ئێرانییەکە لە دوای هێرشەکە فۆتۆ: سانا

K24- هەولێر:

بەهۆی هێرشکردنە سەر کەشتییەکی نەوتهەڵگری ئێرانی لە سووریا، سێ کەس گیانیان لەدەستدا و کەشتییەکەش زیانی بەرکەوت.

یەکەمجارە لە سووریا، هێرشی هاوشێوە ئەنجام دەدرێت، بەگوێرەی روانگەی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ: ''سێ سووری بەهۆی هێرشەکە گیانیان لەدەستداوە کە دووانیان سەر بە تیمی کەشتییەکان''.

کەشتییەکە لە ئێرانەوە بەرەو سووریا چووە و لە نزیک بەندەری بانیاس کراوەتەوە ئامانج، ناشزانرێت کە هێرشەکە لە رێگەی مووشەک یان فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بووە و هیچ لایەنێکیش بەرپرسیارەتی نەگرتووەتە ئەستۆ.