پەرلەمانی ئێران داوای هەڵگرتنی گەمارۆكان دەكات

كۆشكی سپی: ئیسرائیل لە وردەكاری گفتوگۆكانی ڤیەننا ئاگادارە
پەرلەمانی ئێران
پەرلەمانی ئێران

K24 - هەولێر

شاندی دانوستاندكاری ئێران لە گفتوگۆكانی ڤیەننا، وەڵامی پرسیاری پەرلەمانتارانی وڵاتەكەی داوەتەوە، ھاوكات ئەمەریكاش ئاشکرای کرد، کە ئیسرائیلیان لە وردەكاری گفتوگۆكان ئاگادار كردووەتەوە.

عەباس عێراقچی، جێگری وەزیری دەرەوەو نوێنەری ئێران لە گفتوگۆكانی ڤیەننا بۆ زیندووكردنەوەی رێكکەوتنی ئەتۆمی سەردانی پەرلەمانی وڵاتەكەی كردووە، بەشێك لە پەرلەمانتارە بناژۆخوازەكان داوایانكردووە كە وەفدی ئێران سەرەتا ھەموو داخوازییەكانی وڵاتەكەیان بە لایەنی بەرامبەر بدات و، پێش ھەمووشیان گەمارۆكانی سەریان لابدرێت. بەڵام وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەگەڵ ئەو داواكارییە نەبووە.

ھاوكات جین ساكی گوتەبێژی كۆشكی سپی ئاشکرای کرد، رێگەیەكی دژواریان لە گفتوگۆكانی ڤیەننا لەبەردەمدایە و ھەموو وردەكارییەكانی ئەو گفتوگۆیانە بە ئیسرائیل دراوە.