لێکۆڵینەوەیەک: رشاندن رێگە لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا ناگرێت
K24 - هەولێر
لێکۆڵینەوەیەکی نوێ دەریدەخات رشاندنی کەلوپەلەکان بە ماددەی دژە ڤایرۆس، رێگە لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا ناگرێت.
بە گوێرەی لێکۆڵینەوەیەکی نوێ کە هەردوو گۆڤاری لانست و نیچری زانستی بڵاویانکردووەتەوە. دەرکەوتووە کە رشاندنی کەلوپەکان بە ماددەی دژەڤایرۆس هیچ سوودێکی بۆ رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا نییە.
لێکۆڵینەوەکە دەریشخستووە کە پاشماوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر رووی کەلوپەلەکان لاوازە و توانای گواستنەوەی نییە لە مرۆڤێکەوە بۆ مرۆڤێکی دیکە نییە.
لێکۆڵینەوەکە ئەوەشی دووپاتکردووەتەوە، کە تەنیا بە دووری کۆمەڵایەتی و بەکارهێنانی دەمامک و شوشتنی دەستەکان دەتواندرێت رێگری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بکرێت.