سه‌به‌ته‌ی خۆراك به‌سه‌ر كارمه‌ندانی ته‌ندروستی دابه‌ش ده‌كرێت
K24 - هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر رایگه‌یاند، له رێگه‌ی كۆمپیانیای "كار"ه‌وه زیاتر له (3) هه‌زار سه‌به‌ته‌ی خۆراك بۆ كارمه‌ندانی ته‌ندروستی ئاماده‌كراوه و دابه‌ش ده‌كرێت.
د. دلۆڤان محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر بۆ كوردستان24 گوتی: "له رێگه‌ی كۆمپیانیای "كار"ه‌وه بڕی (3) هه‌زار و (40) سه‌به‌ته‌ی خۆراك بۆ كارمه‌ندانی ته‌ندروستی له نه‌خۆشخانه و بنكه ته‌ندروستییه‌كانی هه‌ولێر ئاماده‌كراوه و دابه‌ش ده‌كرێت".
گوتیشی: "ئه‌و بڕه هاوكارییه زیاتر ئه‌و كارمه‌ندانه ده‌گرێته‌وه، كه مووچه‌یان له (500) هه‌زار كه‌متره و له‌گه‌ڵ ئه‌و كارمه‌ندانی دیكه كه له بنكه‌ی ته‌ندروستی و نه‌خۆشخانه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر كار ده‌كه‌ن".
د.ی