نێچیرڤان بارزانی: هەرێمی کوردستان ئامادەیە پێشوازی لە بریندارانی رووداوەکەی بەغدا بکات
K24 - هه‌ولێر:
نێچيرڤان بارزانى، له راگه‌ینراوێكدا هاوخه‌می بۆ قوربانیانی كاره‌ساته‌كه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی "ئیبن خه‌تیب" راگه‌یاند، ئاماده‌یی هه‌رێمی كوردستانیشی بۆ هه‌ر هاوكارییه‌ك بۆ بریندارانی رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه خسته‌ڕوو.
نێچيرڤان بارزانى ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، پێویسته لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ئه‌نجامی رووداوه‌كه ئاشكرا بكه‌ن و لێپێچينه‌وه‌ش له كه‌مته‌رخه‌مييه‌كه‌دا بكرێت، تا جارێكی دیكه رووداوی وا روونه‌داته‌وه.
دوێنی شه‌و نه‌خۆشخانه‌ی "ئیبن خه‌تیب"ی تایبه‌ت به كۆرۆنا له به‌غدا، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بوتڵی ئۆكسجین گڕی گرت و سووتا، رووداوه‌كه بووه هۆی گیان له‌ده‌ستدانی (27) كه‌س و برینداربوونی ده‌یان كه‌سی دیكه، حكومه‌تی عێراقیش (3) رۆژ ماته‌مینی راگه‌یاند.
ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی:
رووداوى به ئازار و دڵته‌زێنى ئاگركه‌وتنه‌وه‌ى شه‌وى رابردوو له نه‌خۆشخانه‌ى "ئيبن خه‌تيب"ى تايبه‌ت به نه‌خۆشه‌كانى كۆرۆنا له به‌غدا، كه تێيدا ده‌يان كه‌س گيانيان له ده‌ست دا و بريندار بوون، هه‌موومانى هه‌ژاند.
پرسه و سه‌ره‌خۆشيى قووڵم ئاراسته‌ى خانه‌واده و كه‌سوكارى قوربانيان و ته‌واوى گه‌لى عێراق ده‌كه‌م، هاوسۆز و هاوبه‌شى خه‌م و په‌ژاره‌يانم. له خواى مه‌زن داواكارم گيانيان به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و شيفاى به‌په‌له بۆ برينداران بنێرێت.
هه‌رێمى كوردستان به هه‌موو شێوه‌يه‌ك ئاماده‌ى هه‌موو هاوكارييه‌كى پێويسته و نه‌خۆشخانه‌كانى به ته‌واوى ئاماده‌ن بۆ پێشوازيكردن له بريندارانى رووداوه‌كه و پێشكه‌شكردنى هه‌موو چاودێرييه‌كى پزيشكيى پێويست.
لايه‌نه په‌يوه‌نداره‌كان ده‌بێت هۆكاره‌كانى كه‌وتنه‌وه‌ى ئاگره‌كه ئاشكرا بكه‌ن و لێپێچينه‌وه له هه‌ر كه‌مته‌رخه‌مييه‌كدا بكرێت و له هه‌موو شوێنێك ئه‌وپه‌ڕى رێكاره‌كانى سه‌لامه‌تى بگيرێنه‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ى جارێكى ديكه رووداوى وا دڵته‌زێن له هيچ شوێنێكى وڵات دووباره نه‌بنه‌وه.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2021/4/25