توێژینه‌وه‌یه‌ك: ڤایرۆسی كۆرۆنا (25) هه‌زار ساڵه هه‌یه
K24 - هه‌ولێر:
توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرای كرد، ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌ر له (25) هه‌زار ساڵ تووشی دانیشتوانی رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا بووه و بۆ هه‌زاران ساڵیش ئه‌و ڤایرۆسه له‌ناو دانیشتوانی ئه‌و ناوچه‌یه‌دا به‌رده‌وام بووه.
ماڵپه‌ڕی " Live Science" بڵاویكرده‌وه، په‌تای كۆرۆنا كه بووه هۆی گیان له‌ده‌ستدانی زیاتر له (3) ملیۆن كه‌س له جیهان، به یه‌كێك له نه‌خۆشییه نوێیه‌كان داده‌نرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش به هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی نوێ له‌سه‌ر ژیانی مرۆڤ هه‌ژمار كراوه، به‌ڵام مرۆڤایه‌تی له‌سه‌رتای بوونیه‌وه به‌ره‌نگاری ڤایرۆسی مه‌ترسیدار بووه‌ته‌وه، پێده‌چێت كۆرۆناش یه‌كێك بێت له‌و ڤایرۆسانه.
ده‌یڤید ئینار، سه‌رپه‌رشتیاری توێژینه‌وه‌كه و مامۆستای یاریده‌ده‌ر له زانستی ژینگه له زانكۆی ئه‌ریزۆنای ئه‌مه‌ریكا گوتی: "چه‌ندین ڤایرۆس هه‌یه تووشی مرۆڤ ده‌بێت، به‌و پێیه‌ی جیناتی ڤایرۆسه‌كه ده‌رفه‌تی زیاتر بۆ مانه‌وه له‌ژیان درووست ده‌كات و نه‌خۆشییه‌كه ده‌مێنێته‌وه، بۆیه ئه‌و جیناته له نه‌وه‌یه‌كه‌وه بۆ نه‌وه‌یه‌كی دیكه ده‌گوازرێته‌وه".
ئینارد و تیمه‌كه‌ی به پێی ئه‌و تیۆره‌ی كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن، جیناتی (2) هه‌زار و (504) كه‌سیان وه‌رگرتووه له (26)ی كۆمه‌ڵه‌ی مرۆڤایه‌تی جیاواز له جیهان، بۆیان ده‌ركه‌وتووه، ئه‌و كه‌سانه‌ی به ره‌چه‌ڵه‌ك خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی ئاسیان، جیناتێكی دیاریكراویان هه‌یه، كارلێك له‌گه‌ڵ ڤایرۆسه‌كه ده‌كات، به‌و واتایه‌ی په‌ڕله‌ی جیناتیان زیاتر به‌رگری بۆ ڤایرۆسه‌كه دروست ده‌كات.
توێژینه‌وه‌كه جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، كه ئه‌و كه‌سانه‌ی له رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا ده‌ژین له ماوه‌ی هه‌زاران ساڵی رابردوو، زیاتر توانای به‌رگریان بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا هه‌یه له خه‌ڵكی دیكه.
توێژینه‌وه‌كه ئاشكرای كرد، ته‌شه‌نه‌كردنی گۆڕاوه‌كانی ڤایرۆسی نزیكه‌ی (5) هه‌زار ساڵ به‌رده‌وام بووه، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن، ڤایرۆسه كۆنه‌كه بۆ دانیشتوانی ناوچه‌كه بۆ ماوه‌یه‌كی دوورودرێژ هه‌ڕه‌شه بووه.
جوێڵ ویرسیم، مامۆستای یاریده‌ده‌ر له به‌شی پزیشكی له زانكۆی كالیفۆرنیا گوتی: "ڤایرۆسه‌كان جۆرێك له فشار له‌سه‌ر مرۆڤ درووست ده‌كه‌ن و ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی مرۆڤ خۆی له‌گه‌ڵ بگونجێنێت، وا داده‌نرێت ڤایرۆس به‌ر له بوونی مرۆڤ له‌سه‌ر زه‌وی هه‌بووبێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، توێژینه‌وه‌كه ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه، چۆن و كه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه ته‌شه‌نی كردووه، روونیشكرده‌وه، زه‌حمه‌ته له‌وه دڵنیا ببینه‌وه، كه هۆكاری ئه‌و گه‌شه‌یه‌ی ڤایرۆسه‌كه كۆرۆنایه یان نا، به‌ڵام وه‌كو تیۆرێك كارێكی باشه".
د.ی