گیان له‌ده‌ستدان به هۆی سووتانی نه‌خۆشخانه‌كه‌ی به‌غدا گه‌یشته (82) كه‌س

K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (25ی نیسان/ ئه‌پرێلی 2021) رایگه‌یاند، به هۆی سووتانی نه‌خۆشخانه‌ی "ئیبن خه‌تیب"ی تایبه‌ت به كۆرۆنا له به‌غدا، گیان له‌ده‌ستدان گه‌یشته (82) كه‌س و (110) كه‌سیش له رووداوه‌كه بریندار بوون.
لیوا خالید مه‌حنا، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق گوتی: "له رووداوی سووتانی نه‌خۆشخانه‌ی "ئیبن خه‌تیب" (82) كه‌س گیان له‌ده‌ستداوه و (110) كه‌سیش له رووداوه‌كه بریندار بوون".
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه كرد، به‌دووری ده‌زانین رووداوه‌كه تاوان بێت، هه‌رچه‌نده وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌كه و به‌رپرسی یه‌كه‌كانی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌ی بۆ لێكۆڵینه‌وه بانگهێشت كرووه.
شه‌وی رابردوو به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بوتڵی ئۆكسجین، نه‌خۆشخانه‌ی "ئیبن خه‌تیب"ی تایبه‌ت به كۆرۆنا له به‌غدا، گڕی گرت و سووتا، تا ئێستا بە هۆی رووداوەکە (82) کەس گیانیان لەدەستداوە و (110) کەسیش له رووداوه‌كه بریندار بوون.
د.ی