ئه‌و كچه‌ی "باوه‌شی خۆڕایی" ده‌به‌خشیه‌وه كێیه و له كوێوه هاتووه؟
K24 - هه‌ولێر:
كارۆلین مارلینی، ئه‌و كچه‌ی رۆژی شه‌ممه له پاركی شاری هه‌ولێر، كه ده‌كاته جه‌نجاڵترین شوێنی پایته‌خت، به پلانكارتێكه‌وه ده‌ركه‌وت و له‌سه‌ری نووسرابوو "باوه‌ش به خۆڕایی"، بیرۆكه‌ی كاره‌كه‌ی له رێگه‌ی كوردستان24ـه‌وه روون ده‌كاته‌وه.
كارۆلین كه یوتیوبه‌ره به كوردستان24ی راگه‌یاند، فۆلۆوه‌رزه‌كانی به تایبه‌ت له وڵاتانی عه‌ره‌بییه‌وه داوایان لێكردووه ئاستی پێكه‌وه‌ژیانی ئه‌و شاره نیشان بدات كه تێیدا ده‌ژی، ئه‌ویش هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستانه، بۆیه ویستوویه‌تی له رێگه‌ی ئه‌و تاقیكردنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییه كولتووری پێكه‌وه‌ژیان نیشانی جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی بدات.
ئه‌و كچه، باس له‌وه‌ش ده‌كات، سه‌ره‌تا به گه‌رمییه‌وه پێشوازی لێكراوه و كچان و كوڕان و پیاوان و ژنان له پاركه‌كه باوه‌شیان پێدا كردووه، به‌ڵام دواتر هه‌ندێك كه‌س داوایان لێ‌كرد كاره‌كه‌ی رابگرێت.
كارۆلین بۆ كوردستان24 گوتی: "سه‌ره‌تا له‌سه‌ر قسه‌ی ئه‌و كه‌سانه كاره‌كه‌م راگرت، به‌ڵام دواتر له سۆشیال میدیا و هه‌ندێك وێبسایتی هه‌واڵیش پرسه‌كه‌یان به ئاقارێكی دیكه‌دا برد و كێشه‌كه‌یان ئاڵۆز كرد، له بنه‌ڕه‌تیشدا به‌و جۆره نه‌بوو".
به بینینی چالاكییه‌كانی كارۆلین له‌سه‌ر یوتیوبه‌كه‌ی، ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌و كچه خۆشه‌ویستییه‌كی تایبه‌تی بۆ شاره‌كه هه‌یه، چه‌ندین ڤلۆگی له‌سه‌ر هه‌ولێر و گه‌لی كورد و كولتووری پێكه‌وه‌ژیانی ئه‌و شاره، بڵاوكردووه‌ته‌وه و بینه‌ری زۆریان هه‌بووه.
كارۆلین ده‌شڵێت: "خۆشه‌ویستییه‌كی زۆرم بۆ هه‌ولێر و خه‌ڵكی خۆشه‌ویستی ئه‌و شاره هه‌یه، به‌ڵام هه‌ندێك كه‌س به هه‌ڵه له بیرۆكه‌كه‌ی تێگه‌یشتوونه".
ئه‌و كچه له‌سه‌ر تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، خاوه‌ن جه‌ماوه‌رێكی زۆره و به‌رده‌وام چالاكییه‌كانی بڵاوده‌كاته‌وه، به‌تایبه‌ت یوتیوبه‌كه‌ی كه نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن سه‌بسكرایبه‌ری هه‌یه و تێیدا 10 ڤلۆگی له‌سه‌ر كورد و هه‌رێمی كوردستان بڵاوكردووه‌ته‌وه.
روونیشی ده‌كاته‌وه كه خۆشه‌ویستییه‌كه‌ی بۆ هه‌ولێر وایكردووه ژیان له‌و شاره هه‌ڵبژێرێت، له كاتێكدا وڵاتینامه‌ی ئوسترالیای هه‌یه.