ئه‌م یاریزانه به هۆكاری 2 یه‌كسانبوونه‌كه‌ی ریال مه‌درید تۆمه‌تبار ده‌كرێت
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی نزیك له یانه‌ی ریال مه‌درید ئامارێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه تێیدا ئیسكۆی به هۆكاری دوو یه‌كسانبوونه‌كه‌ی ریال مه‌درید به‌رامبه‌ر خیتافی و بێتیس تۆمه‌تبار ده‌كات.
رۆژنامه‌ی ماركا له راپۆرته هه‌واڵێكدا نووسیویه‌تی: هه‌ر كاتێك ئیسكۆ به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی یان وه‌كو یاریزانی یه‌ده‌گ به‌شداریی بكات ریال مه‌درید توانای گۆڵكردنی به ته‌واوه‌تی لاواز ده‌بێت.
ریال مه‌درید له نێو یاریگه‌ی خۆی به‌رامبه‌ر لیڤه‌رپوول به‌شداریی به ئیسكۆ نه‌كرد، ریال مه‌درید له‌و یارییه‌دا 3 گۆڵی كرد، به‌ڵام له یاریی گه‌ڕانه‌وه‌دا له ئانفیڵد زێدان به‌شداریی به ئیسكۆ كرد و ریال مه‌درید هیچ گۆڵێكی پێنه‌كرا.
زێدان له یاریی كلاسیكۆ به‌شداریی به ئیسكۆ نه‌كرد، ریال مه‌درید له‌و یارییه‌دا 2 گۆڵی كرد و براوه بوو، دواتر له لالیگا ئیسكۆ به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی به‌رامبه‌ر خیتافی یاری كرد و یارییه‌كه به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات.
زێدان له یاریی دواتر به‌رامبه‌ر كادێز له گێمی یه‌كه‌م به‌بێ ئیسكۆ یاریی كرد و 3 گۆڵی تۆمار كرد، له گێمی دووه‌م ئیسكۆ هاته نێو یاریگه و ریال مه‌درید هیچ گۆڵێكی پێنه‌كرا.
له دوایین یارییدا ئیسكۆ به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی به‌رامبه‌ر ریال بێتیس یاریی كرد، یارییه‌كه‌ش به یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات.
ریال مه‌درید له‌م وه‌رزه به به‌شداریكردنی ئیسكۆ به‌شێوه‌ی سه‌ره‌كی ته‌نیا 2 گۆڵی كردووه و 6 گۆڵی لێكراوه له كۆی 523 خوله‌ك یاریكردنی ئه‌و یاریزانه.
هه‌ركاتێك ریال مه‌درید به‌بێ ئیسكۆ له‌م وه‌رزه یاری كردبێت 47 گۆڵی كردووه و ته‌نیا 16 گۆڵی لێكراوه، ئه‌مه‌ش ده‌یسه‌لمێنێت زێدان له‌گه‌ڵ ئیسكۆ له كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌دایه.