تاران هه‌ڕه‌شه‌ی كشانه‌وه له دانوستانی ڤیه‌ننا ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
عه‌باس عێراقچی، گه‌وره‌دانوستانكاری ئه‌تۆمی ئێرانی و یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته دووپاتیكرده‌وه، "تاران رێگه نادات درێژه به دانوستانه‌كانی ئه‌تۆمی ئێران له ڤیه‌ننای پایته‌ختی نه‌مسا بدرێت".
دوای خستنه‌ڕووی راپۆرته‌كه‌ی بۆ لیژنه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له په‌رله‌مانی ئێران له‌باره‌ی دانوستانه‌كانی ڤیه‌ننا، عێراقچی گوتی: "ئه‌گه‌ر ئاراسته‌ی دانوستانه‌كان به‌ره‌و به‌هه‌ده‌ردانی كات بڕوات و لایه‌نی به‌رامبه‌ر له‌و گفتوگۆیانه جددی نه‌بێت، ئێران له‌و دانوستانانه ده‌كشێته‌وه".
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، "ئێستا هه‌ندێك كۆسپ له‌به‌رده‌ممان هه‌ن، ناتوانم د‌رك به‌وه بكه‌م ئاخۆ تێده‌په‌ڕێنین یان نا"، گوتیشی: "هه‌ڵوێستی تاران تاڕاده‌یه‌كی باش روون و ئاشكرایه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه به‌ر له‌وه‌ی بگه‌ڕێینه‌وه بۆ پابه‌ندبوونمان به رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی، پێویسته سه‌ره‌تا سزاكانی سه‌ر وڵاته‌كه‌مان لاببرێن و دڵنیایی وه‌ربگرین".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئێران به‌فه‌رمی پێشنیازی لابردنی سزاكانی به شێوه‌یه‌كی هه‌نگاو به‌هه‌نگاو و پله‌دار ره‌تكردووه‌ته‌وه و چیتر جێگای ئه‌م بابه‌ته له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆكانی ڤیه‌ننا نابێته‌وه"، جه‌ختیشیكرده‌وه، "هه‌ندێك لێكتێگه‌یشتن له‌باره‌ی هه‌ڵگرتنی سزاكانی تایبه‌ت به كه‌رته‌كانی نه‌وت، بانك، مامه‌ڵه داراییه‌كان و پترۆكیمیاییه‌كان هاتوونه‌ته ئاراوه".
گه‌وره‌دانوستانكاری ئه‌تۆمی ئێرانی و یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته ئاشكراشیكرد، "هێشتا ژماره‌یه‌ك پرسی ئاڵۆز ماون كه كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن و په‌یوه‌ندییان به هه‌ڵگرتنی سزاكانه‌وه هه‌یه، كه به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك كه‌سدا سه‌پێندراون و خۆیان له هه‌زار و 500 سزادا ده‌بیننه‌وه".
H.B