سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان په‌یامێكی هاوسۆزی بۆ قوربانیانی نه‌خۆشخانه‌ی ئیبن خه‌تیب راگه‌یاند
K24- هه‌ولێر:
له په‌یامێكدا كه به‌ناوی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان بڵاویكرده‌وه، هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان هاوسۆزی په‌رله‌مانی بۆ قوربانیانی رووداوی سووتانی نه‌خۆشخانه‌ی ئیبن خه‌تیبی شاری به‌غدا راگه‌یاند.
له په‌یامه‌كه‌دا كه له‌تویتێكدا به‌زمانی عه‌ره‌بی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی تویته‌ر بڵاویكرده‌وه، هێمن هه‌ورامی ئاماده‌یی په‌رله‌مانی كوردستانی بۆ هاوكاریكردنی قوربانیانی ئه‌و رووداوه نیشاندا، كه تێیدا ده‌یان كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ده‌یانی دیكه‌ش بریندار بوون.
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان:
په‌یامێكی هاوخه‌می له په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه بۆ قوربانیانی نه‌خۆشخانه‌ی ئیبن خه‌تیب له به‌غدا:
به‌وپه‌ڕی خه‌م و دڵته‌نگییه‌وه هه‌واڵی رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ئیبن خه‌تیبی به‌غدامان بیست، كه بووه هۆی گیانله‌ده‌ستدانی ده‌یان كه‌س و برینداربوونی ده‌یان كه‌سی دیكه، به‌بۆنه‌ی ئه‌و رووداوه ئازاربه‌خشه و به‌ناوی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی خانه‌واده، كه‌سوكاری قوربانییه‌كان و هه‌موو گه‌لی عێراق ده‌كه‌ین، له‌خودای گه‌وره داواكارین شیفای به‌په‌له‌ی برینداره‌كان بدات و سه‌بر و ئارامیش به هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت.
هه‌روه‌ك ئاماده‌یی ته‌واوی خۆمان نیشان ده‌ده‌ین بۆ هه‌ر هاوكارییه‌كی پێویست، و نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌رێم ئاماده‌ن پێشوازی له بریندارانی ئه‌و رووداوه بكه‌ن و چاره‌سه‌ریان بكه‌ن.
سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان
25ی نیسانی 2021
H.B