پیاوێک لە یەک کاتدا پەیوەندی لەگەڵ 35 خانم بەستووە بۆ ئەوەی زۆرترین دیاری بۆ ببەن

لە یەک کاتدا 35 ''کەپڵی'' هەبووە
ئەو پیاوەی کچەکانی فریوداوە
ئەو پیاوەی کچەکانی فریوداوە

K24- هەولێر:

پیاوێکی ژاپۆنی، لەگەڵ 35 خاتوون پەیوەندی بەستووە و واش خۆی نیشانداوە، لە پەیوەندییەکەی زۆر جددییە، ئامانجەکەشی ئەوەبووە زۆرترین دیاری و پارە لە ''رۆژی لە دایکبوونەکەی'' کۆبکاتەوە.

تاکاشی میاگوای تەمەن 39 ساڵ، کارێکی نیو دەوامی لە هەرێمی کانسای لە باشووری ژاپۆن هەیە، بۆیە بە بیریدا هاتووە تەواوی ئەو کچانە فریو بدات، دواتر کچەکان پێی دەزانن و پێکەوە شکاتی لێدەکەن، پۆلیسیش دەستگیری کردووە.

ئەوەی جێگای سەرنجە ئەوەیە، تاکاشی رۆژی لە دایکبوونەکەی گۆڕیوە و لە چەند کاتێکی جیاواز دایناوە، واتە کاتی جیاوازی بە کچەکان گوتووە.

تاکاشی کاری فرۆشتنی بۆ کۆمپانیایەک کردووە، کاتێک چووەتە لای خەڵک بۆ فرۆشتنی کاڵاکانی، بە خانمەکانی گوتووە کە ئەو دەیەوێت هاوسەرگیریی بکات و کچێکی جددی بدۆزێیتەوە.

یەکێک لە خانمەکان بە پۆلیسی گوتووە: ''ئەو پێی گوتووم دەمەوێت تا مردن لەگەڵ تۆ بم''.

پۆلیسی شارەکە ئاشکرایکردووە، تاکاشی 35 خانمی فریو داوە و لە ''رۆژە لە دایکبوونەکانی'' بە بەهای هەزار دۆلار دیاری بۆ چووە.