"زیاتر لە 5 ساڵە سیستمی ئاگرکوژێنەوە لە نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب کار ناکات"
K24 - هەولێر
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لە ساڵی 2015ەوە سیستمی ئاگرکوژێنەوە لە نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب کار ناکات.
وەفا شەمەری ئەندامی لیژنەی تەندروستی و ژینگە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایکرد، لە ساڵی 2015ەوە سیستمی ئاگرکوژێنەوە لە نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب کار ناکا." هەموو کەمتەرخەمییەکی ناو نەخۆشخانەکان، لە ئەستۆی وەزارەتی تەندروستییە".
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لیژنەیەکی بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب پێکهێناوە، بڕیارە لە ماوەی 5 رۆژدا ئەنجامی لێکۆڵینەوە لە سوتانی نەخۆشخانەکە ئاشکرا بکرێت.