دوو ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی دیكه له دوو پارێزگای جیا روویدا
K24 - هه‌ولێر:
دوای ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی "ئیبن خه‌تیب"ی تایبه‌ت به كۆرۆنا له به‌غدا، دوێنێ شه‌و دوو ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی دیكه له دوو پارێزگای دیكه روویدا، یه‌كێك له كه‌ركووك و ئه‌وه‌ی دیكه له تكریت بووه.
په‌یامنێری كوردستان24 رایگه‌یاند، دوێنێ شه‌و ئاگرێك له بازاڕی "شاهی ژیان" له گه‌ڕه‌كی عه‌ره‌فه‌ی شاری كه‌ركووك دوای دوو کاتژمێر لە سووتان ئاگرەکە کۆنترۆڵ کرا، به‌بێ ئه‌وه‌ی زیانی گیانی هه‌بێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هه‌ر دوێنێ شه‌و ئاگرێكی دیكه له بازڕێكی میللی شاری تكریت، له پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین كه‌وته‌وه، هه‌رچه‌نده به‌رگری شارستانی دره‌نگ گه‌یشتن بۆ كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه، به‌ڵام زیانی گیانی نه‌بووه.
شەوی شەممەی رابردوو (24ی نیسان/ ئه‌پرێلی 2021) بەهۆی تەقینەوەی بوتڵی ئۆکسجینەوە، ئاگرێکی گەورە لە نەخۆشخانەی "ئیبن خەتیب"ی تایبەت بە کۆرۆنا لە بەغدا کەوتەوە، بەگوێرەی دوایین ئامار، (82) کەس گیانیان لەدەستدا و (110) کەسیش برینداربوون، بەوبۆنەوە حکومەتی عێراقیش (3) رۆژ ماتەمینی راگەیاند.
د.ی