گیانله‌به‌رێكی نامۆ له‌دایك بوو
K24 - هه‌ولێر:
باخچه‌ی ئاژه‌ڵانی "بریستۆڵ" له به‌ریتانیا رایگه‌یاند، گیانله‌به‌رێكی نامۆ له‌دایك بوو، كه هه‌ردوو سیفه‌تی "ئاسك" و "مشك"ی هه‌ڵگرتووه.
ماڵپه‌ڕی "ده‌یلی مه‌یل"ی به‌ریتانی بڵاویكرده‌وه، گیانله‌به‌ره‌كه بچووكه و پێكهاته‌كه‌ی له مشك ده‌چێت، به‌ڵام قاچه‌كانی درێژن و شێوه‌ی ده‌موچاویشی له ئاسك ده‌چێت، ده‌توانێت (20) سانتیمه‌تر به‌رزبێته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كراوه، پسپۆڕان له‌و بڕوایه‌ن، پێناچێت قه‌باره‌ی گیانله‌به‌ره‌كه زیاتر گه‌شه بكات له‌گه‌ڵ گه‌وره‌بوونی ته‌مه‌نی، ته‌نانه‌ت دوای ته‌واوبوونی گه‌شه‌ی، كێشه‌كه‌ی له (1.5) كیلۆگرام تێناپه‌ڕێت.
پسپۆڕانی بواری گیانله‌به‌ری شیرده‌ر روونیانكرده‌وه، ره‌گه‌زی گیانله‌به‌ره‌كه روون نییه، هێشتا ناویشیان لێی نه‌ناوه، ئه‌مه دووه‌م دانه‌یه له‌دایك ده‌بێت، دوای ئه‌وه‌ی یه‌كێكی دیكه (10) ساڵ به‌ر له ئێستا له دایكبووه.
د.ی