كەشناسی رەوشی کەشوهەوای راگەیاند
K24 – ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمانی ناوچەكانی ھەرێم لە زۆربەی کاتدا هەوری تەواو دەبێت و خێرای با زیاد دەکات و ئەگەری نمە باران هەیە. لە ناوچە شاخاوییەکان بارانی مامناوەندی دەبێ و هەورەتریشقەی لەگەڵ دەبێت.
لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی سێشەممە ئاسمان ھەور دەبێت و لە هەندێک کات و شوێن باران دەبارێت.