ناسا رۆبۆت رەوانەی مەریخ دەكات

"گرنگی زیاتر بە خود ڕۆیی و سەربەخۆیی رۆبۆتەكە دەدەین"
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/509f9f6a-f605-43f0-b45a-731ae80ee9c8/NASA%20Humanoid%20Robot.ism/manifest

K24 - ھەولێر

ئاژانسی ئاسمانەوانی نیشتیمانی ئەمریكی (ناسا) چوار رۆبۆتی ئادەمی دروست دەكات كە دەكرێت رۆڵی كارایان  ھەبێت لە داگیركردن و كۆڵۆنایز كردنی ھەسارەی مەریخ، رۆبۆتەكان زیاتر لە 2 ملیۆن دۆلاریان تێچووە و ئاژانسی ناسا، خوازیارە رەوانەی مەریخیان بكات.

ڤالكیری رۆبۆتێكە لە ھاوشێوەی مرۆڤ، مرۆڤێكی بەرگێكی ھاوشێوەی ئایڕۆنمان، پیاوی ئاسنینی لەبەردایە، ئاژانسی ئاسمانەوانی نیشتیمانی ئەمریكی، ناسا، ئەم رۆبۆتە و 3 دانەی دیكەی ھاوشێوەی دروستكردون كە لە نەخشەكاری و دروستكرنیاندا رەوشت و ئاكار و ھەڵسوكەوتی مرۆڤ لەبەرچاو گیراووە، لە دروستكردنی رۆبۆتەكان زانكۆی ماسەچوسێتس و نۆرزئیستی ئەمریكیش بەشدارن، ئێستا ڤالكیری یەكەم ھەنگاوەكانی بەرەو سەركەوتنێكی مەزن دەنێت، رۆبۆتەكە درێژییەكەی 183 سم و كێشی نزیكەی 80 كگم ە.

جۆردن ئەڵسپۆ، ئەندازیار لە زانكۆی ماسەچوسێتس لە بارەی دروستكردنی رۆبۆتی ڤالكیری دەڵێ: "لە بنەرەتدا زانیاری ھەیە و دەتوانێت كامێرەكانی ئاراستە بكات، دەتوانێت تەواوی زانیاری و رەنگەكان جیابكاتەوە."

ڤال، یان ڤالكیری تەواو سەربەخۆیە و بە كارەبا كار دەكات، ئامانج ئەوەیە كە تەواوی تاقیكردنەوەكان بەو 4 دانەیە بكرێت لە لایەن چەند تیمێكی جیاوازەوە تا بزانرێت توانای خۆگونجاندن و بڕیاردانی رۆبۆتەكە چەندە، بەر لەوەی بنێردرێتە ھەسارەی مەریخ، یانیش نموونەكانی داھاتووی باشتر دروست بكرێنەووە.

تاسكن پادیر، پرۆفێسۆری زانكۆی نۆرزئیست گوتی: "بە دڵنیاییەوە دەتوانرێت لە خراپترین دۆخدا رۆبۆتەكە ئاراستە بكرێت و ئەركەكانی بە باشی ئەنجام بدات، سەرەرای ئەوەش، بەڵام ئەمە ئاستەنگی دێتە پێش لە مەریخ، چونكە 20خولەكی پێدەچێت تا فرمانەكە بگات، بۆیە ئێمە گرنگی زیاتر بە خود ڕۆیی و سەربەخۆیی رۆبۆتەكە دەدەین."

لەم قۆناغەدا، زانا و توێژەرانی ناسا ھەوڵەكانیان لەوە چڕ كردۆتەووە، كە رۆبۆتەكە لە ژینگەیەكی ھاوشێوەی مەریخ تاقی بكەنەوە، ئەوان دەیانەوێت بزانن ئەو رێگرانە چی دەبن ئەگەر ناسا ڤالكیری رەوانەی مەریخ بكات، ئێستا ڤالكیری باش مامەڵە لەگەڵ رەنگ و شێوەكان دەكات و ئەوھاش نەخشەكاری بۆ كراووە، كە لەگەڵ تاقیكردنەوەكانی خۆ فێر بكات و بگونجێنێت، پێشبینی دەكرێت كەمتر لە 5 ساڵ، ئەم رۆبۆتە یان نەوەكانی داھاتووی رەوانەی مەریخ بكرێت و بە فەرمی ھەوڵی كۆڵۆنایزێیشن و داگیركردنی مەریخیش بدرێت و رۆبۆتەكە لە جیاتی مرۆڤ فەرمانڕەوایی مەریخ بكات.