چۆن بزانین ئه‌و ڤاكسینه‌ی وه‌رمانگرتووه كاریگه‌ره؟
K24 - هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی ڤاكسینی كۆرۆنامان وه‌رگرت، چۆن بزانین كاریگه‌ری هه‌بووه؟ پێویسته دوای وه‌رگرتنی هه‌ردوو ژه‌می ڤاكسینه‌كه پشكنین بكه‌ین؟
ماڵپه‌ڕی "هێلس داگێست"ی ئه‌مه‌ریكی بڵاویكرده‌وه، ئه‌و كه‌سانه‌ی ڤاكسینی كۆرۆنایان وه‌رگرتووه، دوو به‌شن، به‌شێكیان كاریگه‌ری لاوه‌كیان به‌هۆی وه‌رگرتنی ڤاكسین لێ به‌ده‌رده‌كه‌وێت، وه‌ك ژانه‌سه‌ر، تا، ماندووبوون و خورانی ده‌وروبه‌ری ئه‌و شوێنه‌ی ده‌رزی ڤاكسینه‌كه‌ی لێدراوه، به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ڤاكسینه‌كه‌یان وه‌رگرتووه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كاریگه‌رییه لاوه‌كییه‌كانی ڤاكسینه‌كه‌یان لێ به‌دیارناكه‌وێت.
به‌گوێره‌ی "سه‌نته‌ری ئه‌مه‌ریكی بۆ كۆنترۆڵكردنی نه‌خۆشییه گوازراوه‌كان"، كاریگه‌رییه لاوه‌كییه‌كان دوای وه‌رگرتنی ڤاكسین، كارێكی ئاساییه و به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ڤاكسینه‌كه كاریگه‌ری خۆی كردووه، به‌ڵام ئه‌و حاڵه‌تانه‌ش هه‌یه، كه هیچ نیشانه‌یه‌كی كۆرۆنا ده‌رناكه‌وێت و كاریگه‌رییه لاوه‌كییه‌كه هه‌ستی پێناكرێت.
زۆربه‌ی جار كاریگه‌رییه لاوه‌كییه‌كان بۆ چه‌ند رۆژێك ده‌مێننه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه رێگر نییه بۆ ئه‌وه‌ی كاری رۆژانه‌ی خۆمان بكه‌ین، به‌ڵام پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه دوای وه‌رگرتنی ژه‌می دووه‌می ڤاكسینه‌كه هه‌ستی پێده‌كرێت.
دكتۆره دیبرا پۆڵ، پسپۆڕی نه‌خۆشییه گوازراوه‌كان گوتی: "هه‌بوونی نیشانه‌ی توند، دوای وه‌رگرتنی ژه‌می دووه‌می ڤاكسینه‌كه، پێویست به نیگه‌رانی ناكات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی دیكه جیاوازی هه‌یه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، به وه‌رگرتنی ژه‌می یه‌كه‌می ڤاكسینی كۆرۆنا، ئاستی به‌رگری ده‌گاته (50%) و دوای وه‌رگرتنی ژه‌می دووه‌م، رێژه‌كه بۆ (95%) به‌رزده‌بێته‌وه.
پۆڵ، سه‌باره‌ت به كارابوونی ڤاكسینه‌كه و رێژه‌ی كاریگه‌رییه‌كه‌ی ئاشكرای كرد، ده‌ركه‌وتنی كاریگه‌رییه لاوه‌كییه‌كان، یان ده‌رنه‌كه‌وتنی رێژه‌ی كارابوونی ڤاكسین نییه، به‌ڵكو وه‌رگرتنی ژه‌می دووه‌م ئه‌وه دیاری ده‌كات، به‌و مه‌رجه‌ی له واده‌ی دیاریكراوه‌ی خۆی بێت.
ئه‌و پسپۆڕه روونیكرده‌وه، هه‌ندێك كه‌س دوای وه‌رگرتنی هه‌ردوو ژه‌مه‌كه‌ی ڤاكسینی كۆرۆنا، پشكنین ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی رێژه‌ی سه‌ركه‌وتنی ڤاكسینه‌كه بزانن، به‌ڵام ئه‌وه پێویست نییه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی "سه‌نته‌ری ئه‌مه‌ریكی بۆ كۆنترۆڵكردنی نه‌خۆشییه گوازراوه‌كان" رێنمایی ئه‌و كه‌سانه ده‌كات، كه پێویست ناكات پشكنینی "SARS-CoV-2" بكرێت دوای وه‌رگرتنی هه‌ردوو ژه‌مه‌كه.
رۆژنامه‌ی "واشنتن پۆست"ی ئه‌مه‌ریكی له زاری "رۆب مۆرفی" پسپۆڕی نه‌خۆشییه گوازراوه‌كان گوتی: "هه‌ندێك كه‌س دوای وه‌رگرتنی هه‌ردوو ژه‌می ڤاكسینی كۆرۆنا، ئاره‌زووی پشكنین ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی له رێژه‌ی سه‌ركه‌وتنی ڤاكسینه‌كه دڵنیا ببنه‌وه، به‌ڵام ئه‌نجامی پشكنینه‌كه به‌ڵگه‌ی سه‌ركه‌وتنی ڤاكسینه‌كه نییه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، زۆر كه‌س دوای وه‌رگرتنی ڤاكسینه‌كه، ئه‌نجامه‌كه‌یان نێگه‌تیڤ ده‌رده‌چێت، به‌ڵام ئه‌مه به‌و مانایه نییه، كه ڤاكسینه‌كه سه‌ركه‌وتوو نییه.
د.ی