یه‌كێتی ئه‌وروپا سكاڵا له‌سه‌ر كۆمپانیای "ئه‌سترا زینیكا" تۆمار ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز، كۆمسیۆنی باڵای یه‌كێتی ئه‌وروپا رایگه‌یاند، رێكاری یاسایی دژ به كۆمپانیای "ئه‌سترا زینیكا" بۆ به‌رهه‌مهێنانی پێكوته و ده‌رمانی پزیشكی تۆمار ده‌كات.
ئاشكراشیكرد، ئه‌م هه‌نگاوه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌هۆی رێزنه‌گرتنی كۆمپانیای ناوبراوه به گرێبه‌سته‌كانی ناردنی ڤاكسینی كۆرۆنا و نه‌بوونی پلانێكی باوه‌ڕپێكراو بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی گه‌یاندنی پێكوته‌كان له كاتی گونجاو‌دا.
وه‌ك ئه‌و ئاژانسه له‌سه‌ر زاری گوته‌بێژی یه‌كێتی ئه‌وروپا رایگه‌یاند، "رۆژی هه‌ینی رابردوو كۆمسیۆنی یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌ستی به رێكاری یاسایی دژ به كۆمپانیای ئه‌سترا زینیكا كردووه" و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، سه‌رجه‌م وڵاتانی ئه‌ندام له یه‌كێتییه‌كه كه ژماره‌یان 27 وڵاته، پشتیوانی خۆیان بۆ ئه‌م هه‌نگاوه نیشانداوه.
H.B