رۆحانی: به‌ره‌وپیشچوونی باش له دانوستانه‌كانی ڤیه‌ننا به‌دیهاتوون
K24- هه‌ولێر:
حه‌سه‌ن رۆحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران دووپاتیكرده‌وه، "تاران به‌وپه‌ڕی هێزی لۆژیكه‌وه له دانوستانه‌كانی ئه‌تۆمیدا به‌شداره و به‌ره‌وپیشچوونی باش له كۆبوونه‌وه‌كانی ڤیه‌ننادا كراون".
رۆحانی گوتی: "ته‌واوی لایه‌نه‌كانی دانوستانه‌كه له‌سه‌ر لابردنی سزاكانی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر ئێران كۆكن، به خودی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكاشه‌وه".
هه‌روه‌ها جه‌ختی كرده‌وه، "ئێستا ئێمه له قۆناغێكی كاتیی گرنگ.. گرنگدا ده‌ژین".
ئه‌م گوتانه‌ی حه‌سه‌ن رۆحانی له‌كاتێكدان، شه‌وی رابردوو عه‌باس عێراقچی، گه‌وره‌دانوستانكاری ئه‌تۆمی ئێرانی و هاوكات یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته هه‌ڕه‌شه‌ی كشانه‌وه له داوستانه‌كانی ڤیه‌ننا كرد و دووپاتیكرده‌وه، "تاران رێگه نادات درێژه به دانوستانه‌كانی ئه‌تۆمی ئێران له ڤیه‌ننای پایته‌ختی نه‌مسا بدرێت".
عێراقچی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئێران به‌فه‌رمی پێشنیازی لابردنی سزاكانی به شێوه‌یه‌كی هه‌نگاو به‌هه‌نگاو و پله‌دار ره‌تكردووه‌ته‌وه و چیتر جێگای ئه‌م بابه‌ته له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆكانی ڤیه‌ننا نابێته‌وه"، جه‌ختیشیكرده‌وه، "هه‌ندێك لێكتێگه‌یشتن له‌باره‌ی هه‌ڵگرتنی سزاكانی تایبه‌ت به كه‌رته‌كانی نه‌وت، بانك، مامه‌ڵه داراییه‌كان و پترۆكیمیاییه‌كان هاتوونه‌ته ئاراوه".
ئاشكراشیكرد، "هێشتا ژماره‌یه‌ك پرسی ئاڵۆز ماون كه كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن و په‌یوه‌ندییان به هه‌ڵگرتنی سزاكانه‌وه هه‌یه، كه به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك كه‌سدا سه‌پێندراون و خۆیان له هه‌زار و 500 سزادا ده‌بیننه‌وه".
H.B