له هه‌رێمی كوردستان زه‌نگی وشكه‌ساڵی لێده‌درێت
K24- هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، كه له ئینفۆگرافیكێكدا كۆكراونه‌ته‌وه، پێده‌چێت به‌هۆی كه‌می رێژه‌ی دابارین له هه‌رێمی كوردستان، وشكه‌ساڵی ببێته پێناسه‌یه‌ك بۆ ئه‌مساڵی كوردستان و پێشبینی ده‌كرێت ئاوی خواردنه‌وه كه‌م ببێته‌وه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست كوردستان24 كه‌وتوون، تا ئێستا زیاتر له 6 هه‌زار بیر له ناوچه جیاوازه‌كان هه‌ڵكه‌ندراون، كه ئه‌مه‌ش یه‌كێكی دیكه‌یه له فاكته‌ره‌كان بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاوی ژێر زه‌وی، كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاوی خواردنه‌وه ده‌بێت.
هه‌روه‌ها زانیارییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن، كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پلانی بۆ دروستكردنی 15 پڕۆژه‌ی گه‌وره و بچووكی ئاو داناوه.
له‌كاتێكیشدا هه‌رێمی كوردستان بۆ ئاوی پاك پشت به دوو جۆر سه‌رچاوه‌ی ئاوی خواردنه‌وه ده‌به‌ستێت، ئه‌وانیش ئاوی سه‌ر زه‌وی، كه بریتین له ئاوی رووبار و پڕۆژه‌ی به‌نداوه‌كان، هه‌روه‌ها ئاوی ژێر زه‌وی، كه له بیره هه‌ڵكه‌ندراوه‌كان، كانی و كارێزه‌كان پێكهاتوون.
هه‌رچی پڕۆژه‌كانی ئاوی سه‌ر زه‌وییه، له هه‌رێمی كوردستان ژماره‌یان 83 پڕۆژه‌ی ستراتیژییه، كه هه‌ندێكیان به‌هۆكاری جیاواز تا ئێستا به‌ته‌واوی جێبه‌جێ نه‌كراون و كۆی هاوبه‌شانی ئاوی پاك له هه‌رێمی كوردستان له 980 هه‌زار خێزان پێكهاتوون.
زانیاری زیاتر له‌باره‌ی ئه‌و بابه‌ته‌وه، له‌م ئینفۆگرافیكه‌ی كوردستان24ـدا بزانه: